خاوەنی شیعری "دوو دانە دوو" بەسەرهاتی نووسینی شیعرەکە بۆ ئاڤا دەگێڕێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
چەند ساڵێکە شیعری (دوو دانە دوو) بەناوی پێشەوا قازی محەممەد بڵاودەکرێتەوە، بەڵام لە بنەڕەتدا لەلایەن نادری قازی ناسراو بە (خاڵە قازی) نووسراوە و ئەو ئێستا لە کەنەدا دەژیت و چیرۆکی نووسینی شیعرەکەی بۆ ئاڤا دەگێڕێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نادری قازی بەسەرهاتی شیعرەکە بۆ ئاڤا دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ئەم شیعرە 43 ساڵ لەمەوبەر نووسراوە، واتا ساڵی 1983، ئەو کاتە پێشمەرگە بووم، تەنانەت گوندێکی کوردستانمان لەبەردەست نەبوو، بەڵکو لە ئەشکەوتەکان دەماینەوە. لەو سەروەختە کەس باسی سەربەخۆیی کوردستان و لابردنی سنوورە دەستکردەکانی نەدەکرد. لەو کاتە ئەم شیعرە نووسراوە. دوای ساڵانێکی زۆر ئێستا ئەم شیعرە بووەتە هێمای سڕینەوەی سنوورەکان و سەربەخۆیی و یەکگرتوویی کوردان.
خاڵە قازی دەشڵێت: "ئەم شیعرە کە ئێستا لەسەر دیوار و تیشێرت و لە قوتابخانەکان دەوترێتەوە، پەنگرێک بوو لەناو خۆڵەمێشدا ون بوو، من تەنیا گەشاندومەتەوە. هەستی ئەم شیعرە لەناو دڵی هەموو کوردێکە کە ئاواتی سەربەخۆیی کوردستانە. 100 ساڵە سنووری دەستکردیان بۆ دروستکردووین، ئەم سنوورانە نامێنن و کوردستان بەو ئاواتە دەگات."
٠ ئەم گیانی بەیەکەوەییەی لە کوردستان و وڵاتانی جیهان هەیە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، کە دەبینم هەمووان یەکگرتوون، ئازاری نەخۆشییەکەی کەمکردومەتەوە.
زانیاریی زیاتر: خاڵە قازی، چەند مانگێکە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و چارەسەر وەردەگرێت، خۆی دەڵێت "تەندروستیم باشترە، بەڵام دەبێ لەژێر چاودێری پزیشکی بمێنمەوە."
ئەمەش بزانە: نادری قازی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی زیاتر لە دوو هەزار شیعرە و تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرهەمەکانی بڵاودەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق دەگرین
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای عەرەبی سووریا لە کەمپی هۆل جێگیربووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
محەممەد ڕەئوف: میدیا ڕاستی سەنگەرەکان نیشان نادات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
فەرهاد پیرباڵ داوا دەکات کورد لە بەرخۆدان سارد نەبێتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
چیا محەممەد "پێشمەرگە بم یان شەڕڤان"ی بڵاوکردەوە
- کولتوور
- 24 کانوونی دووەم
ڕۆمی هەرکی و عەبدوڵڵا هەرکی گۆرانی "لێخەن" بۆ ڕۆژئاوا دەڵێن
- کولتوور
- 24 کانوونی دووەم
چەکدار، هونەرمەندی ژیریی دەستکرد بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە
- کولتوور
- 24 کانوونی دووەم
پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات



