News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بەوێنە؛ سوپای عەرەبی سووریا لە کەمپی هۆل جێگیربووە

ئاڤا نیوز

دوای کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"، سوپای عەرەبی سووریا چووە ناو کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکە، کە هەزاران خێزانی داعشی تێدا نیشتەجێیە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس (AFP) لە شوێنی ڕووداوەکەوە پشتڕاستی کردەوە: سوپای سووریا چووەتە ناو کەمپی هۆل کە خێزانی چەکدارانی داعشی تێدا نیشتەجێیە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە هێزە کوردییەکان لە ناوچەکە کشانەوە.

زانیاریی زیاتر: کەمپی هۆل کە لە ناوچەیەکی بیابانیی پارێزگای حەسەکە هەڵکەوتووە، نزیکەی 24,000 کەسی تێدا نیشتەجێیە. لەم ژمارەیە نزیکەی 6,200 ژن و منداڵی تێدایە کە خەڵکی پتر لە 40 وڵاتی جیاوازی جیهانن. ئێستا هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکانی سووریا لە دەوروبەری پەرژینی کەمپەکە جێگیر بوونە.

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

1 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape