
دیمەنی شاری نیویۆرکی شاری گەورە ملیار دێرەکان
ئاڤا نیوز
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ساڵی 2025، شاری نیویۆرک بە نیشتەجێبوونی 129 ملیاردێر لە پلەی یەکەمی جیهان دێت و شارەکانی ئاسیاش زۆرترین کێبڕکێی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕاپۆرتی "لیستی دەوڵەمەندەکانی جیهان بۆ ساڵی 2025" ئاشکرای دەکات کە زۆربەی سەرمایەدارە گەورەکان لە 21 شاری دیاریکراودا کۆبوونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: نیویۆرک لە پێشەنگدایە و شاری لەندەنیش بە 97 ملیاردێر پلەی دووەمی گرتووە. شارەکانی ئاسیا پشکێکی یەکجار زۆریان بەرکەوتووە، بە جۆرێک شەنگهای، پەکین و مومبای بە جیاوازییەکی کەم و بە ڕیزبەندیی خاوەنی 92 و 91 و 90 ملیاردێرن.
٠ لە لیستەکەدا شارەکانی وەک شەنیژن، هۆنگ کۆنگ، مۆسکۆ، نیودەلهی و سان فرانسیسکۆ لە پلەکانی دواتردا دێن. هەروەها شارەکانی پاریس، بانکۆک، سینگاپوور و ئیستانبوڵ وەک ناوەندی گرنگی سەرمایەداریی جێگیر بوون، کە ئەمەش دەریدەخات سامانی جیهان لەنێوان سێ جەمسەری ئەمریکا، ئەوروپا و ئاسیادا دابەش بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شارەزایان پێیان وایە گەشەی بازاڕە داراییەکان و وەبەرهێنانی چڕ لە بواری تەکنەلۆژیا، هۆکاری سەرەکیین بۆ ئەوەی ملیاردێرەکان ئەم شارانە هەڵبژێرن. لە ناوچەکەدا، تەنها شاری ئیستانبووڵ توانیویەتی بە 28 ملیاردێر بچێتە ناو ڕیزبەندییەکەوە، لە کاتێکدا شارەکانی وەک ساواپاولۆ و جاکارتا نوێنەرایەتیی ئابوورییە گەشەسەندووەکانی ئەمریکای لاتین و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 21 خولەک لەمەوپێش
شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەی یەکەی 70 دەبنە خاوەن هەژماری من
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
24 کانوونی دووەم

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
24 کانوونی دووەم

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
24 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەفغانستان بەهۆی سەرما و بەفربارین 60 کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوروپا و هیندستان "دایکی ڕێککەوتنەکان" واژۆ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکارەکانی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکدارانی سەر بە سوپای سووریا لە سێ لاوە هێرشیان کردە سەر کۆبانێ




