سۆمۆ: مانگی ڕابردوو نزیكەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی كوردستان هەناردە كراوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی بۆری هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
ئاڤا نیوز
كۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیێنێت، لە كۆی زیاتر لە 107 ملیۆن بەرمیل نەوت كە لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو هەناردەكراوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن و 997 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان بووە.
چیرۆکی سەرەکی: هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو، كۆمپانیای هەناردەكردن و بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق 'سۆمۆ' داتای مانگانەی كۆی نەوتی خاوی هەناردەكراو و بڕی داهاتەكەی بڵاوكردووەتەوە و ئاشكرای دەكات لە مانگی كانوونی یەكەمی 2025ـدا، كۆی نەوتی خاوی هەناردەكراوی عێراق گەیشتووەتە 107 ملیۆن و 651 هەزار و 61 بەرمیل.
كۆمپانیای سۆمۆ داهاتی نەوتی هەناردەكراوی مانگی ڕابردووی بڵاوكردووەتەوە كە بڕەكەی شەش ملیار و 388 ملیۆن و 429 هەزار و 610 دۆلار بووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە كۆی بڕی نەوتی هەناردەكراوی مانگی ڕابردوو، زیاتر لە 100 ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل نەوت هی كێڵگەكانی بەسرە بووە، پێنج ملیۆن و 997 هەزار و 527 بەرمیل، نەوتی هەرێمی كوردستان بووە كە لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە كراوە، هەروەها لە كێڵگەی گەیارە بڕی 923 هەزار و 774 بەرمیل هەناردە کراوە، لە كەركووكیش؛ بڕی 309 هەزار 712 بەرمیل نەوت بۆ وڵاتی ئوردن هەناردە کراوە.
باکگراوند: لە 25ـی ئەیلوولی 2025ـەوە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان لەڕێگەی سۆمۆوە دەستیپێکردووەتەوە، پێشتر عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندبوو، لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025ـدا، بڕی 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەوانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە، داهاتی مانگانەی نەوتی کوردستان نزیكەی 400 ملیۆن دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
گەمارۆی سەر کۆبانێ شکێنرا و یەکەم کاروانی هاوکارییەکان گەیشت
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا دەستێوەردانی سەربازیی لە ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی لەگەڵ شاندێکی ئەنەکەسە کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
24 کانوونی دووەم

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
24 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەی یەکەی 70 دەبنە خاوەن هەژماری من
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان مووچەخۆر داوای گواستنەوەی هەژمارەکانیان لە بانکی تی بی ئای دەکەن
- بزنس
- 24 کانوونی دووەم
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار






