ئیمانوێل ماکرۆن دەرکەوتنی بە چاویلکەیەکی خۆر لە کۆڕبەندی داڤۆس
ئاڤا نیوز
ئیمانوێل ماکرۆن بە دەرکەوتنی بە چاویلکەیەکی خۆر لە کۆڕبەندی داڤۆس، توانی پشکی کۆمپانیایەکی ئیتاڵیی بە بڕی 4.1 ملیۆن دۆلار بەرز بکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکی فەرەنسا لە لوتکەی داڤۆس لە کاتی وتاردان بە چاویلکەیەکەوە دەردەکەوێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی میدیاکان باس لە چاویلکەکەی و هۆکاری لەچاوکردنەکەشی بکەن، بەڵام هەر ئەم بەداواداچوونە بۆ چاویلکەکەی وایکرد پشکی ئەو کۆمپانیایەی چاویلکەکەی هەیە زیاد بکات بە بڕی چوار ملیۆن دۆلار.
لێدوانی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند: "لەچاوکردنی چاویلکەکە بۆ شاردنەوەی خوێنبەربوونی موولوولەکانی چاوی ڕاستی بووە، نەک وەک جوانیی و مۆدێل." دۆناڵد ترەمپیش لە داڤۆس وتی: "بینیم ماکرۆن چاویلکەیەکی جوانی لەچاودابوو، بەڵام دەبێت چی ڕوویدابێت کە ئەمەی کردووە؟"
زانیاریی زیاتر: چاویلکەکەی ماکرۆن لە جۆری براندی "هێنری جولیەن"ـی فەرەنسییە، کە لە ساڵی 2023ـەوە لەلایەن کۆمپانیای (EyeVizion Tech)ـی ئیتاڵییەوە کڕدراوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری "فۆربێس"، تەنها بەهۆی دەرکەوتنی ماکرۆن بەم چاویلکەیە لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا لە داڤۆس، پشکەکانی ئەم کۆمپانیایە لە بۆرسەدا بە بڕی 4.1 ملیۆن دۆلار هەڵکشاون.
ئەمەش بزانە: ئەم جۆرە چاویلکەیە کە لە بازاڕەکاندا بە نرخی نزیکەی 775 دۆلار دەفرۆشرێت، دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی ماکرۆن و لێدوانەکەی ترەمپ لەبارەی "جوانیی" چاویلکەکە، خواستێکی یەکجار زۆری لەسەر دروستبووە و براندەکەی گەیاندووەتە لوتکە لە پلاتفۆرمە ئابوورییەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران دوو کەسی بەتۆمەتی هاوکاری داعش لەسێدارە دا





