ژمارەیەک پەرلەمانتاری بەریتانیا داوای پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئاوارەبوونی هاووڵاتیان بەهۆی هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پەرلەمانتاری پەرلەمانی بەریتانیا داوا لە حكومەتی وڵاتەكەیان و لایەنە نێودەوڵەتییەكان دەكەن، هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژییەكانی سووریا و پاراستنی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ئاوارەبوونی سەدان هەزار هاونیشتمانی کورد، جگە لە کاردانەوەی ناوخۆیی و هەرێمی، کاردانەوەی جیهانیشی لێ کەوتووەتەوە، بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئەوروپا داوای پاراستنی کورد دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕاوێژكار جێرمی کۆربن، سەرۆکی یۆر-پارتی كە پێشتر سەرۆکی پارتی لەیبەری بەریتانی بوو بە کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤای ڕاگەیاندووە، 10 پەرلەمانتاری بەریتانیا كە شەشیان ئەندامی پارتی كرێكارانی بەریتانیان و سیانیان سەر بە پارتی سەوزن و پەرلەمانتارێكیش سەربەخۆیە، یاداشتێكیان ئاراستەی حكومەت و پەرلەمانی بەریتانیا كردووە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژییەكانی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان بێنە سەر هێڵ و نێوەندگیری لەنێوان حكومەتی نوێی سووریا و لایەنە كوردییەكان بكەن.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ ژمارەیەك پەرلەمانتاری پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا، داوای بەدەنگەوەهاتنی خێرایان بۆ هاووڵاتیانی سڤیلی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و داوایان لە بەرپرسانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا كرد گوشار لەسەر دیمەشق دروست بكەن بۆ ڕاگرتنی شەڕ و هێرشەكان، بۆ ئەوەی چیتر كەسانی سڤیل نەبنە قوربانی و ئاوارە نەبن.
ئەمەش لەكاتێكدایە سەرۆک بارزانی سەردانی ڤاتیكان و ئیتاڵیای كرد و داوای لە بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا كرد هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و بەدەنگەوەهاتنی ڕۆژئاوای كوردستان، هاوكات سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، هەوڵە دیپلۆماسییەكانی چڕكردووەتەوە و پرسی ڕۆژئاوای كوردستانی لەگەڵ یەک بە یەكی بەرپرسانی ولاتانی ڕۆژئاوا باسكردووە و داوای هاوكاری و بەدەنگەوەهاتنی لێ كردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆیە
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ستراتیژییە نوێیەکەی پینتاگۆن کۆریای باشوور نیگەران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: دیمەشق ئاگربەستی پێشێلکرد و بە درۆن هێرشی کردە سەرمان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆیە
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ستراتیژییە نوێیەکەی پینتاگۆن کۆریای باشوور نیگەران دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند





