هەسەدە: دیمەشق ئاگربەستی پێشێلکرد و بە درۆن هێرشی کردە سەرمان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی چەند شەڕڤانێکی هەسەدە لە حەسەکە. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ئاگربەستیان پێشێلکرد و بە درۆنی خۆکوژ هێزەکانیانی لە شارۆچکەیەکی دەوروبەری قامیشلۆ کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو ئەندامی هەسەدە بە سەختی برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "جارێکی دیکە ئاگربەست پێشێلکرا و بەهۆیەوە دوو ئەندامی هێزەکانمان بە سەختی برینداربوون، ئەوەش دوای ئەوەی گرووپەکانی سەر بە دیمەشق بە درۆنی خۆکوژ هێرشیانکردە سەرمان لە شارۆچکەی جل ئاغا (50 کیلۆمەتر لە شاری قامیشلۆ دوورە و سەر بە پارێزگای حەسەکەیە)."
هەسەدە دەڵێت: "درۆنێکی دیکەش ئاراستەی هێزەکانمان لە هەمان شوێن کراوە و توانیوومانە تێکی بشکێنین."
لەلایەکی دیکەوە: هەسەدە، دواتر ڕاگەیێنراوێکی دیکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای ئاگربەست، بەڵام دیمەشق بە بەرنامە ئامادەکاری سەربازیی و گرژییەکانی لە حەسەکە و کۆبانێ زیاد کردووە، کە مانای وایە دەیەوێت شەڕێکی نوێ دەستپێبکات، بۆیەش هێزەکانیان لە چەند کاتژمێری ڕابردوو ڕووبەڕووی دوو هێرش بوونەتەوە.
٠ ئەم ڕەفتارانەی دیمەشق بە ڕوونی نیشانی دەدات کە چارەسەری سیاسی ناوێت و بەرەو شەڕ هەنگاو دەنێت.
٠ داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، بەپەلە کاربکەن بۆ گەرەنتیکردنی پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ڕێگە بە دروستکردنی هیچ گرژییەک نەدەن کە ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی خۆسەر داوای کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر کۆبانێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆیە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ستراتیژییە نوێیەکەی پینتاگۆن کۆریای باشوور نیگەران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی خۆسەر داوای کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر کۆبانێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆیە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ستراتیژییە نوێیەکەی پینتاگۆن کۆریای باشوور نیگەران دەکات






