سەرۆکی پێشووی پارتێکی گەورەی بەریتانیا دان بەوەدادەنێت خیانەتیان لە کورد کردووە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی پێشووی پارتێکی گەورەی بەریتانیا دان بەوەدادەنێت خیانەتیان لە کورد کردووە

جێرمی کۆربن، سەرۆکی پێشووی پارتی لەیبەری بەریتانیا

ئاڤا نیوز

جێرمی کۆربن، سەرۆکی پێشووی پارتی لەیبەری بەریتانیا، لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە پشتیوانی لە کورد بکرێت و دان بەوەدا دەنێت کە پێشتر خیانەتیان لە کورد کردووە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕاوێژکارێکی جێرمی کۆربن ناوەڕۆکی نامەیەکی ئەو سیاسەتمەدارەی بۆ کوردستان حەسەن، پەیامنێری دێبلۆماسی ئاڤا میدیا ئاشکرا کردووە. کۆربن لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کورد ژمارەیان لە چل ملیۆن کەس زیاترە و بێ دەوڵەتن، بۆیە دەبێت مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان هەبێت.

هاوکات کۆربن داوای لە حکومەتی بەریتانیا کردووە بێتە سەر هێڵ بۆ نێوەندگیری و کۆتاییهێنان بە دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژئاوای کوردستان.

لێدوانی فەرمی: جێرمی کۆربن لە نامەکەیدا بۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت: "ئێمە جارێک خیانەتمان لە کورد کرد، ئیدی کاتی پشتیوانی کوردە." 

لەلایەکی دیکەوە: 10 پەرلەمانتاری حیزبە جیاوازەکان داوایان کردووە حکومەت نێوەندگیری لە نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە بکات، کۆربنیش لە پەرلەمان خەریکی کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتارانە بۆ پشتیوانی کورد.

باکگراوند: جێرمی کۆربن مێژوویەکی درێژی لە پەیوەندی لەگەڵ کورد هەیە؛ یەکەم دیداری لە ساڵی 1991 لەگەڵ مەسرور بارزانی بووە و دواتریش چەندین جار لەگەڵ ناوبراو و نێچیرڤان بارزانی کۆبووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: