خوێندنی باڵا: بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕینی دەرماڵەی خزمەتی زانکۆیی ناگرێتەوە
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی زانکۆی بەغدا
ئاڤا نیوز
دەستەی ڕاوێژکاری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی دڵنیا دەکاتەوە، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر دەرماڵەی خزمەتی زانکۆ ( الخدمة الجامعية) نابێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە تێیدا ئاماژە بە ڕێکخستنەوەی هەندێک لایەنی دارایی دەکات، دەبێتە کەمکردنەوەی مووچەی چەندین چینی فەرمانبەر، ناڕەزایی لێکەوتەوە، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا جەخت دەکاتەوە کە ماددەی 14 لە یاسای خزمەتی زانکۆ و مافە داراییەکانی تێیدا وەک خۆیان دەمێننەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ڕایگەیاند: "بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران کاریگەری نابێت لەسەر ئەو دەرماڵانەی بەپێی یاسا بە فەرمانبەرانی زانکۆ و کارمەندانی تەکنیکی و کارگێڕی دراون، چونکە ناوەڕۆکی بڕگەی 7 لە بڕیاری ژمارە 40ـی ساڵی 2026ـی ئەنجوومەنی وەزیران، بە تەواوی لەگەڵ دەقە یاساییەکانی ناو یاسای خزمەتی زانکۆیدا دەگونجێت."
وەزارەتەکە جەختیشی کردەوە: پابەندە بە پاراستنی شایستە داراییەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی چ لە ناو وەزارەت و چ لە زانکۆکاندا، لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مادەی 14 بریتییە لە دوو خاڵ
یەکەم: بەخشینی دەرماڵە بە ڕێژەی 100% بە فەرمانبەرانی تەکنیکی کە لە وەزارەت و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت کار دەکەن.
دووەم: بەخشینی دەرماڵەی خزمەتی زانکۆ بە ڕێژەی 75% لە مووچەی بنەڕەتی بەو فەرمانبەرە کارگێڕییانەی کە کارەکانیان پێویستی بە ئامادەبوونیان هەیە لەگەڵ فەرمانبەرانی خزمەتی زانکۆدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: دیمەشق ئاگربەستی پێشێلکرد و بە درۆن هێرشی کردە سەرمان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆیە
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ستراتیژییە نوێیەکەی پینتاگۆن کۆریای باشوور نیگەران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: دیمەشق ئاگربەستی پێشێلکرد و بە درۆن هێرشی کردە سەرمان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆیە
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ستراتیژییە نوێیەکەی پینتاگۆن کۆریای باشوور نیگەران دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پەرلەمانتاری بەریتانیا داوای پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن




