تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆیە

شەیری بکە لە:
تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆیە

دیمەنی تیمە پزیشکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆ

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی بینینی نەخۆش و پێدانی چارەسەری سەرەتایی بە ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆیە.

چیرۆکی سەرەکی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان، تیمێکی پزیشکیان لەگەڵدایە، تیمە پزیشکییەکە لە قامیشلۆیە و سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن کە زۆرترین ئاوارەی لێیە، ئەو تیمە پزیشکییە بەشێوەیەکی مەیدانی خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێشکەش دەکەن.

لێدوانی فەرمی: عەباس ئازاد، سەرپەرشتیاری یەکەی پزیشکی لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئاڤای گوت، تیمە پزیشکییەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەشت ئەمبوڵانس و دوو نۆرینگەی گەڕۆک پێکدێن، 25 پزیشک و یاریدەری پزیشک لەخۆدەگرێت، لە ڕۆژی پێنج شەممە 22-1-2026 گەیشتوونەتە قامیشلۆ، تائێستا چارەسەری پێویستیان بۆ نزیکەی 700 نەخۆش کردووە، بەردەوامیشن لە بینین و چارەسەرکردنی نەخۆش.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ