ئیدارەی خۆسەر داوای کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر کۆبانێ دەکات

شەیری بکە لە:
ئیدارەی خۆسەر داوای کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر کۆبانێ دەکات

دیمەنی شاری کۆبانێ دوای بەفربارین

ئاڤا نیوز

ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە جیهانییەکان دەکات هێرشەکانی سەر حەسەکە و کۆبانێ ڕابگرن، بەتایبەتیش کار بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر کۆبانێ بکەن کە ئەمڕۆ بە ئامانجگرتنی مانای بە ئامانجگرتنی ئازادی و ئەزموونی دیموکراسیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

پەیامی فەرمی: ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لە پەیامێکدا کە ئاراستەی گەلی کورد و ڕای گشتی جیهانی کردووە، دەڵێت، گەمارۆی سەر کۆبانێ بەرەو کارەساتێکی مرۆیی دەڕوات و ژیانی سەدان هەزار کەس لە مەترسی دایە، کۆبانێش تەنیا شارێکی ئاسایی نییە، بەڵکو پێشەنگ و نیشانەی تێکشکاندنی تیرۆر و تووندڕەوی بووە، بۆیە ئەمڕۆ بە ئامانجگرتنی مانای بە ئامانجگرتنی ئازادی و ئەزموونی دیموکراسیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

ئیدارەی خۆسەر داوا دەکات خێرا و دەستبەجێ ڕێڕەوی مرۆیی و پزیشکی بۆ خەڵک بکرێتەوە و پێداویستییەکانیش بەبێ هیچ سنوور و مەرجێک بگەیێنرێتە کۆبانێ، بۆیەش داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن دەستوەردان بکەن و هێرشەکانی سەر کانتۆنی جەزیرەش ڕابگرن کە قەبارەی نەهامەتییەکانی زیاد کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ستایشی یەکگرتووی خەڵک دەکەن بۆ بەرگریکردن لە خاک و شکۆ و پڕۆژە دیموکراسییەکەیان.

زانیاریی زیاتر: ئیدارەی خۆسەر باوەڕیشی وایە بێ دەنگی بەرامبەر ئەوەی ڕوودەدات و بە سستی مامەڵەکردن لەگەڵیدا ناگونجێت، بۆیە دەستوەردان بەرپرسیاریەتی مرۆییە و بەهیچ شێوەیەک دواخستن هەڵناگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ