میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران

شەیری بکە لە:
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران

دیمەنی ژمارەیەک ئەندامی هێزی ئەمنی سووریا لە بەردەم زیندانی ئەقتان. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

میدیای فەرمی سووریا دەڵێت، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری ئازادکردنی 126 ڕاگیراوی لە زیندانی ئەقتانی سەر بە پارێزگای ڕەققە دەرکرد، کە پێشتر ئەم زیندانە هەسەدە بەڕێوەی دەبرد و ڕاگیراوەکان بەتۆمەتی ئەندامییەتی داعش دەستگیرکرابوون.

زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی ئەلئیخباریەی سەر بە حکومەتی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ،  126 ڕاگیراویان لە زیندانی ئەقتانی سەر بە پارێزگای ڕەققە ئازاد کردووە، سەرجەمی ئەوانەشی کە ئازاد کراون تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری ئازادکردنی ئەو ڕاگیراوانە دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بووە بۆ یەکلاییکردنەوە دۆسیەی سەرجەم ڕاگیراوەکان.

باکگراوند: دوای شەش ڕۆژ لە پاراستنی زیندانەکە و بەهۆی گەمارۆدانیان لەلایەن هێزەکانی سەر بە دیمەشق، دوێنێ هەسەدە لە زیندانی ئەقتان کشایەوە و زیندانەکە کەوتە دەستی حکومەتی سووریا، ئەم زیندانە دوو هەزار ئەندامی داعشی تێدایە و بە یەکێک لە مەترسیدارترین زیندانەکان لە سووریا دادەنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: