
دیمەنی هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی سەخت لە حەسەکە زیادی کردووە و سوپای عەرەبی سووریا هێزێکی زۆر و چەکی قورسی لە دەوروبەری شارەکە کۆکردووەتەوە؛ هاوکات بەهۆی مەترسی هێرشەکانەوە، هەزاران خێزان بەرەو قامشلۆ ئاوارە بوون و لە دۆخێکی مرۆیی خراپدا دەژین.
چیرۆکی سەرەکی: هەرچەندە حەسەکە لەژێر دەستی هەسەدە دایە، بەڵام کۆکردنەوەی هەزاران سەربازی سوپای عەرەبی سووریا و گرووپە چەکدارەکان لە سنوورەکانی شارەکە، گومانی لای هەسەدە دروستکردووە کە دەیانەوێت ئاگربەست بۆ هێرشێکی کتوپڕ بقۆزنەوە، لە بەرامبەردا، هەسەدە هێزێکی زۆری ناردووەتە هێڵەکانی پێشەوە و خەریکی لێدانی خەندەق و قایمکردنی سەنگەرەکانە.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەسەر هەڵوێستی خۆیان سوورە و ڕایگەیاندووە: "ئێمە لەگەڵ بەردەوامیی ئاگربەستین و نامانەوێت شەڕ دەست پێبکاتەوە، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێت، شەڕی مان و نەمان دەکەین."
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆکان جاف، نێردراوی ئاڤا لە حەسەکە ڕایگەیاندووە، هێڵەکانی بەرگری تەنیا چەند کیلۆمەترێک لە سەنتەری شارەوە دوورن و مەودای نێوان هەسەدە و سوپای عەرەبی سووریا تەنیا دوو کیلۆمەترە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕووی مرۆییەوە، ئاوارەکان ڕوویان لە قامشلۆ کردووە و بەشێکی زۆریان لە مزگەوت، قوتابخانە و تەنانەت ناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەخەون. ئەگەرچی لە ناوەندی قامشلۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییان دەکات، بەڵام ئاوارەکانی دەرەوەی سەنتەری شار لە دۆخێکی ئێجگار خراپدان و نە خواردن و نە گەرمکەرەوەیان لایە.
لە شاری قامیشلۆ کە نزیکەی 100 کیلۆمەتر لە حەسەکە دوورە، ڕەوشەکە تا حەدێک ئارامە و شەڕ لەوێ 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دوورە، هەزاران ئاوارەش ڕوویان تێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان مووچەخۆر داوای گواستنەوەی هەژمارەکانیان لە بانکی تی بی ئای دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران






