وەزارەتی ناوخۆ: شوفێران لە ڕێگای ئەپڵیکەیشنێکەوە دەتوانن سەرپێچییەکانیان ببینن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی شەقامێکی هەولێر و کامێرای چاودێری ئۆتۆمبێل
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سزاکانی هاتووچۆی سەر ئۆتۆمبێلەکان لە ئەپڵیکەیشنی KRDPass تۆمار دەکات و شۆفێران بە ئاسانی وردەکاریی سزا داراییەکانی سەر ئۆتۆمبێل و سەرپێچییەکانیان دەبینن.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکان، خزمەتگوزاریی سزاکانی هاتووچۆ بە ئەلیکترۆنی دەکات. لەهەنگاوی یەکەمیشدا هەموو ئۆتۆمبێلەکانی تابلۆی هەولێر کۆدی 22 و سزاکانی خستە سەر ئەپڵیکەیشنی فەرمی حکومەت KRDPass، کە لە لایەن فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری پەرەپێدراوە.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییە ئەم هەفتەیە بۆ سنووری هەولێر کارا کراوە، هەفتەی ئایندە لە دهۆک کارا دەکرێت و پاشان لە سلێمانی و هەڵەبجە، وتی "ئەپلیکەیشنەکە پێشکەوتووە و لە ڕووی تەکنییەوە هیچ کێشەیەکی نییە، تا ئێستا نزیکەی نیوملیۆن کەس دایبەزاندووە."
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری وتیشی: لە ئایندەدا بۆ ئاسانکاریی شۆفێران پەرەی زیاتر بە بەرنامەکە دەدرێت، چەندین خزمەتگوزاریی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت.
٠ شۆفێر چیدیکە پێویست ناکات مۆڵەتی شۆفری لەگەڵ خۆی هەڵگرێت، بەڵکو کۆپییەکی مۆڵەتی شۆفێری لەناو بەرنامەدا دادەبەزێنێت و دەتوانێت کاری خۆی پێ بکات.
٠ لە ئایندەدا شوفێر دەتوانێت هەر لەو ڕێگایەوە سزا داراییەکان بە ئەلیکترۆنی پاکتاو بکات.
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەوەی سزای سەرپێچییەکانی هاتووچۆی خۆت ببینیت، پێویستە وەشانی نوێی ئەپڵیکەیشنی krdpass دابەزێنێ و پاشان لە بەشی خزمەتگوزاریی بژاردەی ئۆتۆمبێلەکانم زیاد دەبێت. لەو بەشە داتاکانی ئۆتۆمبێلەکەت زیاد بکە و هەر سەرپێچییەکی هاتوچۆ بکەیت لەو بەشە زیاد دەکرێت.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی ناوخۆ، ئەم خزمەتگوزارییەی زیادکردووە تا شوفێر سزاکانی خۆی ببینی و خۆی لە سەرپێچی زیاتر بپارێزێت.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکانی دەم پارتی: هەوڵدەدەن کورد لە سووریا نەمێنێت بەڵام خەیاڵیان خاوە






