وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاڤا: ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک

شەیری بکە لە:
وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاڤا: ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک

دیمەنی چەند شەڕڤانێکی هەسەدە

ئاڤا نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگربەستە چوار ڕۆژییەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق کۆتایی هات، وتەبێژی یەپەگە دەڵێت، لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆ کراوە بۆ مانگێکی دیکە ئاگربەستەکە درێژ بکرێتەوە، بەڵام بەگومانین.

لێدوانی فەرمی: سیامەند عەلی، وتەبێژی یەپەگە بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەگەڵ حکومەتی سووریا گفتوگۆ کراوە، هەردوولا ڕازی بووین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک.

لە وەڵامی ئەو پڕسیارەی بۆچی حکومەتی سووریا هیچ هەڵوێستێکی لەبارەی درێژکردنەوەی ئاگربەست ڕانەگەیاندووە وتی؛ ئێمە وەک یەپەگە و هەسەدە ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە، بەڵام لە هەموو شتێکی حکومەتی سووریا بەگومانین.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تەلەڤیزیۆنی فەرمی سووریا بڵاوی کردەوە، ئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە کۆتایی هات، بەبێ ئەوەی بە فەرمی هیچ ڕێککەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی یان جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕابگەیێنرێت.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی سەخت لە حەسەکە زیادی کردووە و سوپای عەرەبی سووریا هێزێکی زۆر و چەکی قورسی لە دەوروبەری شارەکە کۆکردووەتەوە، لە بەرامبەردا مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەسەر هەڵوێستی خۆیان سوورە و ڕایگەیاندووە: "ئێمە لەگەڵ بەردەوامیی ئاگربەستین و نامانەوێت شەڕ دەست پێبکاتەوە، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێت، شەڕی مان و نەمان دەکەین."



نوێ دەکرێتەوە .......


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: