نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا

شەیری بکە لە:
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا

ئاڤا نیوز

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو کۆبوونەوە و بە فەرمی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایان وەک کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چوار ساڵ داهاتوو دیاریکرد، هۆکارەکەشیان بۆ ئەزموونی سیاسی و کارگێریی و ڕۆڵی دیاری ناوبراو لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا گەڕاندەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمشەو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر کۆبوونەوە و دوای گفتوگۆی قووڵ و بە "زۆرینەی دەنگ"، بڕیاردرا نووری مالیکی وەک کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاریی بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە مالیکی لەبواری سیاسی و کارگێڕیدا خاوەن ئەزموونە و لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتیشدا ڕۆڵی هەیە، چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیش لە پابەندبوونی بە ئاراستەی دەستووریی و کارکردن لەگەڵ هەموو هێزە نیشتیمانییەکان دەکاتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا، بەجۆرێک بتوانێت ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکان ببێتەوە، خزمەتگوزاری پێشکەش بکات و یەکێتی و ئاسایشی عێراقیش بپارێزێت.

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان لە پەرلەمان کرد لە وادەی دەستووریی دیاریکراودا (کە دەکاتە کۆتایی ئەم هەفتەیە) کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ