
دیمەنی چەکدارانی هۆزە عەرەبەکانی ناو هەسەدە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کشانەوەی کتوپڕی هێزەکانی هەسەدە لە شارەکانی ڕەقە، تەبقە و دێرەزوور پەردەی لەسەر خیانەتێکی گەورەی هۆزە عەرەبە سونییەکان لادا، ڕاپۆرتە جیهانییەکان باس لەوە دەکەن چەندین لایەن و کەسایەتی کاریان لەسەر کڕینی سەرۆک هۆزەکان کردووە بۆ ئەوەی لە هەسەدە هەڵگەڕێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کشانەوەی خێرای هەسەدە لە شارەکانی ڕەقە، تەبقە و دێرەزوور هەموو لایەکی تووشی شۆک کرد. هەرچەندە مەزڵووم عەبدی دەڵێت هۆکاری کشانەوەکە بۆ ڕێگری لە ڕژانی خوێنی زیاتر بووە، بەڵام زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکدارانی هۆزە عەرەبە سونییەکان لەناو هەسەدە خیانەتیان کردووە و چوونەتە پاڵ گرووپە چەکدارەکانی دیکەی سووریا. ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر لە هەرێمی کوردستانەوە هۆشداری درابوو بە هەسەدە کە دەزگا هەواڵگریەکانی وڵاتان بەنیازن ئەو چەکدارانە بکڕن.
هۆشدارییەکە لەجێی خۆی بوو، ئەو چەکدارانە خیانەتیان لە هەسەدە کردوو چوونە پاڵ گرووپە چەکدارەکانی سووریا، چوونکە شارەکانی ڕەقەو تەبقەو دێرەزوور لەلایەن سوپای سووریاوە کۆنترۆڵ نەکرا، چەکداری ئەو هۆزە عەرەبیانە کۆنترۆڵیان کردن، کە لەناو هەسەدا بوون و چەند ساڵێکە هەسەدە بەرگریان لێ دەکات و دەیانپارێزێت لە داعش و ملیشیا شیعییەکانی سەر بە بەشار ئەسەد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئەمریکی، ئەحمەد شەرع کەسێکی بەناوی جیهاد عیسا شێخ (ئەبو ئەحمەد زاکور) ڕاسپاردووە بۆ ڕازیکردنی سەرۆک هۆزەکان تا واز لە هەسەدە بهێنن و پشتیوانی حکومەت بکەن. هاوکات بەڕێوەبەری هەواڵگری سووریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەش کە خۆیان خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵاتی سووریان ژێر بەژێر پەیوەندییان درووست کردووە لەگەڵ سەرۆک هۆزەکانی ئەو شارانە و پەشیمانیان کردوونەتەوە لە پشتیوانی لە هەسەدە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئێستا ئەحمەد شەرع لەبەردەم تەحەدایەکی گەورەدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم گرووپە چەکدارانە تاوەکو قەتڵوعام نەکەن. هاوکات ئاشکرای کردووە مەزڵووم عەبدی ڕازی بووە هەسەدە تێکەڵی سوپای سووریا بکات بە مەرجی مانەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، بەڵام ئەحمەد شەرع بە تەکتیکێکی سەربازی کۆتایی بەو داواکارییانە هێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان مووچەخۆر داوای گواستنەوەی هەژمارەکانیان لە بانکی تی بی ئای دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران





