سەدان مووچەخۆر داوای گواستنەوەی هەژمارەکانیان لە بانکی تی بی ئای دەکەن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی پرۆژەی هەژماری من و بانکی بازرگانی عێراق. گرافیک؛ ئابا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی کەمتەرخەمی و خراپیی خزمەتگوزارییەوە، سەدان مووچەخۆری 'هەژماری من' کە لەڕێگەی بانکی (TBI)ـەوە مووچەکانیان وەردەگرن، واژۆیان کۆکردووەتەوە و داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ گواستنەوەی هەژمارەکانیان بۆ بانکێکی دیکە.
چیرۆکی سەرەکی: بانکی تی بی ئای (TBI)، یەکێکە لە بانکەکانی نێو پڕۆژەی 'هەژماری من'، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەیتوانیووە خزمەتگوزاریی شایستە پێشکەش بە مووچەخۆران بکات، بەردەوامیش کێشەی لە سیستمەکەیدا هەبووە، بەم دوایە، نزیکەی هەزار فەرمانبەر ڕووبەڕووی کێشەی جیاواز بوونەوە، ئەمەش وایکردووە مووچەخۆران داوای گواستنەوەی ڕاژەکانیان بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پڕۆژەی 'هەژماری من'، بە ئاڤای گوت، "چوار فەرمانگە لە چوار شوێنی جیاواز بە واژۆی مووچەخۆرانیەوە داوایان کردووە، هەژماری بانکەکانیان بگوازنەوە، ئێمەش کار لەسەر گواستنەوەی هەژمارە بانکییەکانیان دەکەین، دوای ئەوەی کە وردبینی لە داواکارییەکانیان کرا."
سەبارەت بەوەی ئایا تاوەکو مامەڵەی گواستنەوەی بانکیان بۆ دەکرێت، چارەنووسی مووچەکانیان چی بەسەردێت، ئەو سەرچاوەی 'هەژماری من' وتی: "تاوەکو مووچەکەیان دەگوزارێتەوە لە ڕێگەی بانکی (TBI) مووچەکانیان ڕابکێشن، هیچ مووچەیەکیان نافەوتێت بەهۆی ئەو مامەڵەیەوە."
زانیاریی زیاتر: هەشت بانک لە 'هەژماری من' بەشدارن، تەنها تی بی ئای (TBI) حکومییە و سەر بە حکومەتی عێراقە، تاکە بانکە ئەو هەموو کێشەیەی هەیە و بەشدارەکانی بەردەوام سکاڵایان هەیە، نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەری گشتی لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەم بانکەوە مووچە وەردەگرن، زۆربەیان لە سلێمانین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی 11 مانگی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە




