
دووکانێکی زێڕنگەری لە هەولێر
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ و زیو بەجۆرێک بەرزبووەتەوە كە لە مێژوودا ئەو نرخانەیان بەخۆیانەوە نەبینیوە، بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخی لیرەیەک زێڕ 40 بۆ 45 دۆلاری هاتووەتە سەر، قاڵبێک زیویش 35 بۆ 40 دۆلار بەرزبووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە؛ تەنیا لەماوەی یەك مانگدا، نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە 21 نزیکەی 200 هەزار دیناری هاتووەتە سەر، لە نوێترین ڕیكۆردیشدا، نرخی هەر لیرەیەك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا گەیشتووەتە ملیۆنێک و 60 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: سەركار محەممەد، خاوەنی دوكانی زێڕینگەری لە سلێمانی بە ئاڤای وت، ئەمڕۆ نرخی میسقاڵێك زێڕی عەیار 21، بە یەك ملیۆن و 60 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت، هەروەها زێڕی عەیار 18، نرخەكەی گەیشتووەتە 890 هەزار دینار؛ بەراورد بە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو، بۆ هەر مسقاڵێك 25 تاوەكوو 30 هەزار دینار بەرزبووەتەوە. نرخی لیرەیەك زێڕ نزیكەی 25 دۆلار زیادی كردووە.
- نرخی زیو بەهەمان شێوە بەرزبووەتەوە و هەر قاڵبێك 40 دۆلاری چووەتە سەر؛ لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نرخی قاڵبێک زیو بە سێ هەزار و 500 دۆلار بوو، ئێستا بۆ سێ هەزار و 540 بۆ سێ هەزار و 545 دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: پێشبینی دەكرێت تا مانگێكی تریش هەر لیرەیەک زێڕ 25 بۆ 30 دۆلاری دیكەشی بێتە سەر، مامەڵەكارانی زیو گومانیش دەكەن نرخی زیو تووشی داشكانێكی لەناكاو بێت.
هۆكارە زانراوەكان: هۆكارەكان بۆ بەرزبوونەوەی بەردەوامیی نرخی زێڕ و زیو زۆرن، لە دیارترینیان؛ ناكۆكی و گرژییە سیاسییەكان بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە گرژیی نێوان ئەمریكا و ئەوروپا هەیە لەسەر پرسی كڕینی گرینلاند لەلایەن ئەمریكاوە.
- هاوكات دابەزینی بازاڕی پشكەكان هۆكارێكی دیكەی سەرەكییە، ئێستا سەرمایەداران و خاوەنكاران دەستیانكردووە بە دەرهێنانی سەرمایەكانیان لە بازاڕی پشكەكان بۆ ئەوەی وەک "پارەی راستەقینە" بیخەنە نێو بازاڕی زێڕ و کانزاکانەوە.
-هەروەها وڵاتی چین وەک یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی زیو، کۆنترۆڵی توندی خستووەتە سەر هەناردەکردنی زیو، ئەوەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خستنەڕووی ئەو کانزایە لە بازاڕەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی 11 مانگی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت




