
نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
نەوزاد هادی بڕیاری دا لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بکشێتەوە. خۆی دەڵێت، ئەم بڕیارەی بۆ پاڵپشتیکردنی د. فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی و متمانەی پارتیمان پارتی دیمکراتی کوردستان بۆ کاندیدکردنمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کە مایەی شانازی و سەربڵندیمانە بۆ ئەو متمانەیە.
- لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاڵپشتیکردنی کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆککومار د.فواد حسێن بڕیاری خۆ کشاندنەوەمان دا.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: پێشتر نەوزاد هادی و فوئاد حوسێن وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کردبوو. ئێستا دوای کشانەوەی نەواد هادی، تاکە کاندیدی پارتی، د.فوئاد حوسێنە.
لەلایەکی دیکە: ڕۆژی هەینی 23ـی1ـی 2026 لە ڕاگەیێنراوێکدا پەرلەمانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدانی ئەو پۆستەی ڕاگەیاند کە مەرجە یاساییەکانیان تێدایە بۆ خۆکاندیدکردن.
ناوی کاندیدەکانی کۆتایی ئەمانەن:
1- فوئاد محەممەد حوسێن
2- نەوزاد هادی مەولوود؛ ئەمڕۆ کشایەوە
3- عەبدوڵەتیف محەممەد جەمال ڕەشید
4- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
5- نزار محەممەد سەعید ئامێدی
6- موسەننا ئەمین نادر
7- شوان حەوێز فەریق نامق
8- سامان عەلی ئیسماعیل شالی
9- حوسێن تەها سنجاری
10- ئەحمەد عەبدوڵڵا تەوفیق
11- نەجمەددین عەبدولکەریم حەمە کەریم
12- سەباح ساڵح سەعید
13- عەبدوڵڵا محەممەد عەلی زاهیر
14- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین
15- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود
16- خالد سەدیق عەزیز محەممەد
17- ئازاد مەجید حەسەن
18- ڕافع عەبدوڵڵا حەمید
19- سالم حەواس عەلی ساعدی
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە پەرلەمان دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بکات، تاوەکو ئێستاش کورد لەسەر کاندێکی هاوبەش ڕێکنەکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیوا گەیلانی: سەردانەكەی سەرۆک بارزانی بۆ ئیتاڵیا هەڵوێستی وڵاتانی گۆڕی





