هیوا گەیلانی: سەردانەكەی سەرۆک بارزانی بۆ ئیتاڵیا هەڵوێستی وڵاتانی گۆڕی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئاشکرای دەکات، سەرۆک بارزانی هەموو پەیوەندییەکانی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ پێشگرتن لە هەر کارەساتێکی مرۆیی لە ڕۆژئاوای کوردستان. دەشڵێت، دوای سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ئیتاڵیا، زمان و هەڵوێستی وڵاتانی جیهان سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان گۆڕا.
لێدوانی فەرمی: هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کە میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 9:00ی ئاڤا میدیا بوو، ڕایگەیاند، لەو ڕووداوانەی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویان دا، سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی مێژوویی بینی لە گەیاندنی دەنگی کورد بە گوێی هەموو دونیادا، هەروەها هەموو پەیوەندییەکانی خۆی خستەگەڕ بۆ پێشگرتن لەوەی کارەساتێکی گەورەتری مرۆیی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونەدات.
- گەشتەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ئیتاڵیا و بە تایبەت بۆ ڤاتیکان، بۆ گەیاندنی دەنگی زوڵملێکراوی میللەتی کورد بوو، هەروەها پێشگرتن بوو لە هەر کارەساتێک.
-دوای سەردان و دیدارەکانی سەرۆک بارزانی، گرژییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان خاو بووەوە و جۆرێک لە ئاگربەست ڕاگەیێنرا، هەروەها زمان و هەڵوێستی وڵاتانی جیهانیش گۆڕا.
- یەکەمین کۆبوونەوەی تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە بارەگای سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی بەڕێزیان کرا، بە دڵنیاییەوە هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی نەبان، ڕووداوەکان زۆر گەورەتر دەبوون، بۆیە هەرێمی کوردستان بووەتە قووڵاییەکی ستراتیژی و پشتیوانی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان.
باکگراوند: سەرۆک بارزانی دوای هێرشی چەکدارانی عەرەبیی سووریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە، سەردانێکی بۆ ڤاتیکان و ئیتاڵیا ئەنجام دا، لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و بەرپرسانی باڵای وڵاتی ئیتاڵیا چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجام دا. لە هەمووشیاندا داوای لە وڵاتانی دۆستی کورد کرد بۆ پێشگرتن لەهەر کارەساتێکی گەورەتری مرۆیی لە ڕۆژئاوای کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت






