وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەشێک لەو گەنمەی دەستی بەسەردا گیراوە
ئاڤا نیوز
تیمەکانی چاودێریی بازرگانیی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، دەستیان بەسەر کارگەیەکی پاککردنەوەی دانەوێڵەدا گرتووە کە بڕێکی زۆر گەنمی نایاسایی تێدا کۆکراوەتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، ڕایگەیاند: لەسەر بنەمای زانیاریی ورد و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، توانراوە لە پارێزگای دیوانییە کارگەیەک بدۆزرێتەوە کە بڕێکی زۆر گەنمی ناوخۆیی ڕەنگکراو ڕەنگی ڕەشی تێدا بووە. ئەم جۆرە گەنمە مامەڵەکردن پێوەی لە بازاڕەکاندا قەدەغەیە و بە شێوەیەکی نایاسایی و لە دەرەوەی ڕێنماییەکان عەمبار کراوە بۆ ئەوەی بفرۆشرێتەوە.
لەلایەکی دیکەی: ڕیاز مەهدی مووسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێری ڕایگەیاند: تەواوی ئەو بڕە گەنمەی دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پارێزگارییان لێ دەکرێت، هاوکات ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران گیراوەتەبەر کە یارییان بە قووتی هاووڵاتییان کردووە.
- پلانێکی چاودێریی توندوتۆڵیان داناوە بۆ چاودێریکردنی بازاڕەکان و ڕێگری لە مامەڵەکردن بەو ماددە خۆراکیانەی کە تایبەتن بە سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان، ئەمەش بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا و دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی شایستەکان بە دەستی هاووڵاتییانی شایستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیوا گەیلانی: سەردانەكەی سەرۆک بارزانی بۆ ئیتاڵیا هەڵوێستی وڵاتانی گۆڕی






