
دیمەنی سەربازێکی سوپای عەرەبی سووریا لەکاتی گەمارۆدانی کۆبانێ
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرسێس، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی یەک مانگ ڕێککەوتن، تاوەکوو پڕۆسەی گواستنەوەی حەوت هەزار زیندانیی داعش و یەکخستنی دامەزراوەکان تەواو بکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ئاژانسەکە، کە لە سەرچاوەیەکی حکومی لە سوریا وەری گرتووە؛ کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە، تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعشە. هاوکات سەرچاوەیەکی کوردیش ڕایگەیاند کە ئاگربەستەکە تا کاتی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی کە جێگەی ڕەزامەندی هەردوولا بێت، بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە تائێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لە لایەن هەردوولاوە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەک بە ئاژانسی "فرانس پرێس"یان ڕاگەیاندووە کە ئاگربەستەکە بۆ ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە.
- ئەم ئاگربەستە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنێکی فراوانتردایە لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات، کە تێیدا باس لە چۆنیەتی تێکەڵکردنی دامەزراوە کوردییەکانی پارێزگای حەسەکە بە دامەزراوە حکومییەکان دەکرێت. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە چەندین ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کشانەوە و سوپای سووریا لەو شوێنانە جێگیر بوو.
باکگراوند: دوای چەند ڕۆژێک شەڕ و پێکدانان، سێشەممەی ڕابردوو 20ـی کانوونی دووەم وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاگربەستێکی چوار ڕۆژی ڕاگەیاند و هەسەدەش پابەندبوونی خۆی بە ئاگربەست ڕاگەیاند، کاتژمێر 8ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە وادەی ئاگربەستەکە تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 30 خولەک لەمەوپێش
کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردنی گەرم دەگەیەنێتە قامیشلۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
30 خولەک لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی تەواوکردنی دیوارە کۆنکرێتییەکەی سەر سنووری سووریا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە






