عێراقچی بۆ زلێنێسکی: ئێران وەک ئۆکرانیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی پێویستی بە سواڵکردن نییە

شەیری بکە لە:
عێراقچی بۆ زلێنێسکی: ئێران وەک ئۆکرانیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی پێویستی بە سواڵکردن نییە

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

 

لە بەرامبەر قسەکانی ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەرامبەر ئێران، عەباس عێراقچی دەڵێت، "بە پێچەوانەی ئۆکرانیا، ئێران بۆ بەرگریی پێویستی بە "سواڵکردن" لە بێگانە نییە".

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک پێویست پشتگیری لە خۆپیشاندەرانی ئێرانی نەکرد و ڕایگەیاند: ئەوان [ئێرانییەکان] "لە خوێنی خۆیاندا دەمردن". لەبەرامبەر ئەو قسانەدا عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وەڵامی تووندی دایەوە.


لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی داهاتی باجدەرانی ڕۆژئاوایی بۆ "ژەنەڕاڵە گەندەڵەکانی" خەرج دەکات کەچی دەبینین، بە شێوەیەکی نایاسایی داوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات.

 

- بەڵام بە پێچەوانەی ئۆکرانیا، ئێران بۆ بەرگریی پێویستی بە "سواڵکردن" لە بێگانە نییە. وەک ئاماژەیەک بۆ هاوکارییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ کیێڤ لە جەنگی دژ بە ڕووسیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ