كاروانی چوارەمی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێكەوت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

كاروانی چوارەمی هاوكارییە مرۆییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی
ئاڤا نیوز
كاروانی چوارەمی هاوكارییە مرۆییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە لە نۆ بارهەڵگری پڕ لە خواردن و پێداویستی سەرەكی پێكهاتووە، بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێكەوت.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، هەزاران خانەوادە لە كۆبانێ، سەری كانێ، ڕەققە و عەفرین ئاوارەبوونە و پەنایان بۆ قامیشلۆ و عامودێ هێناوە، ئێستا لە ڕەوشێكی نالەباری مرۆیی ڕۆژەكان بەڕێدەكەن. دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێكی فراوانی بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بە خەڵكی ڕۆژئاوا دەستپێكردووە، بە دابینكردنی خواردن، سووتەمەنی، دەرمان و پێداویستیە سەرەكییەكان بۆیان.
لێدوانی فەرمی: د. ئیبراهیم سەمین، جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، نۆ بارهەڵگر كە پێكهاتووە لە دۆشەك، بەتانی، مۆكێت، خواردن، شیری منداڵان و كەرەستەی پاككەرەوە بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێكەوت. دووپاتیشی دەكاتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی، لە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ خەڵكی ڕۆژئاوا بەردەوام دەبن.
٠ جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وتیشی، جگە لەو نۆ بارهەڵگرە، لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، 67 بارهەڵگری پڕ لە كەلوپەل و شەش تانكەری گواستنەوەی نەوتی سپی ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان كراوە، هاوكات 13 بارهەڵگریش بۆ گواستنەوەی خێوەت بۆ نیشتەجێكردنی ئاوارەكان گەیشتوونەتە قامیشلۆ.
زانیاریی زیاتر: هەر لەچوارچێوەی گەیاندنی هاوكارییەكان، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕی 100 هەزار لتر نەوتی سپی لەڕێگەی شەش تانكەرەوە گەیێنراونەتە شاری قامیشلۆ؛ ئێستا دەستكراوە بە دابەشكردنی نەوتەكە بەسەر خانەوادە ئاوارەكان كە ڕوویان لە قامیشلۆ و عامودێ كردووە و هەر خانەوادەیەك بڕی 40 لتر نەوتیان پێدەدرێت.
٠ جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وتیشی، 100 هەزار لتری دیكەی نەوت ڕەوانە دەكرێت بەڵام هێشتا ڕێككارەكانی دەروازەی سنووری بۆ گواستنەوەی سووتەمەنییەكە تەواو نەكراون.
لەلایەکی دیکەوە: ڕزگار عوبێد، سەرپەرشتی دابەشكردنی سووتەمەنی لە ڕۆژئاوای كوردستان بە ئاڤای وت، بۆ ڕۆژی چوارەم نەوتی سپی بەسەر خانەوادە ئاوارەكان دابەش دەكەین كە لە دۆخێكی خراپدان و سەرەڕای نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما سووتەمەنیان نەبوو، ئەمڕۆش 300 خێزان لە وەرگرتنی نەوت سوودمەند دەبن و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت، سبەی هاوكارییە مرۆییەكان دەگەیێنینە حەسەكە و لە هەوڵیشداین بگەینە كۆبانی.
٠ موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئاڤای وت، هەر هاوكارییەك كە ئامادە دەكرێت، دەستبەجێ بە هاووڵاتیانی دەگەیەنین، ڕۆژانە دوو ژەمەخواردنی گەرم بۆ سەدان خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی نێو مزگەوت و قوتابخانەکانی قامیشلۆ، عامودێ، دێرك و گرگێ لەگێ دابین كردووە، تەنانەت چەندین خێزان بەهۆی نەبوونی شوێن لەنێو ئۆتۆمبێلەكانیان ماونەتەوە و تیمەكانمان خواردن و هاوكاریی پێویستیان پێ گەیاندوون.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: د. عەباس ئازاد سەرپەرشتیاری یەکەی پزیشکی لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئاڤا میدیای وت، تیمە پزیشکییەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەشت ئەمبوڵانس و دوو نۆرینگەی گەڕۆک پێکدێن، 25 پزیشک و یاریدەری پزیشک لەخۆدەگرێت، ماوەی سێ ڕۆژە گەیشتوونەتە قامیشلۆ، تائێستا چارەسەری پێویستیان بۆ نزیکەی 700 نەخۆش کردووە، بەردەوامیشن لە بینین و چارەسەرکردنی نەخۆش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڤیتی
- 12 خولەک لەمەوپێش
بەفربارین هەموو کەس دڵخۆش دەکات بەڵام بۆ شوانەکان پێچەوانەیە
- ببینە و ببیستە
- 17 خولەک لەمەوپێش
نهنێیەکانی شوێنەواری خانی حەسەن پاشا لە ئامەد
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی دەنگۆی کەمکردنەوەی بەشەخۆراک ڕەتدەکاتەوە
- ڤیتی
- 31 خولەک لەمەوپێش
چایخانە تەمەن 72 ساڵییەکەی مام خەلیل؛ شوێنێک و هەزار چیرۆک
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانیەتیی جیهانیی دەکات
لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی دەنگۆی کەمکردنەوەی بەشەخۆراک ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی تەواوکردنی دیوارە کۆنکرێتییەکەی سەر سنووری سووریا دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا






