ڤیتی

کچێک زەوییەکی 20 هەزار دۆلاری دەفرۆشێت تاوەکو پەناگەیەک بۆ سەگە بێلانەکان دروست بکات

ڕانیا بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە مرۆییە، زیاتر لە 20 هەزار دۆلاری خەرج کردووە، کە لە ڕێگەی فرۆشتنی موڵکی تایبەتی خۆیەوە دابینی کردووە. لەگەڵ ئەم هەموو ماندووبوون و خەرجییەدا، ڕووبەڕووی کێشەی گەورە بووەتەوە. ئەو دەڵێت: "پێویستە حکومەت هاوکاریم بکات، چونکە ئەو شێڵتەرەی دروستم کردووە کارەبا و ئاوی نییە. ئەگەر ئەمانە دابین بکرێن، دەتوانم باشتر خزمەتی سەگەکان بکەم."