ئەشکەوتێک لە دهۆک کە مێژووەکەی بۆ 2700 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە نۆژەن دەکرێتەوە
- ڤیتی
- 18 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئیتاڵیا بە گوژمەی زیاتر لە 6 ملیۆن یۆرۆ، پڕۆژەیەکی بەرفراوانی پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شەش شوێنەواری گرنگی لە دهۆک دەستپێکردووە، لەوانەش ئەشکەوتی هەلامەتا کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی 2700 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
لێدوانی فەرمی؛ ڕۆبێرتا ماسترۆبیرۆ، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری ئیتاڵی، کە ماوەی ساڵێکە لەم پڕۆژەیەدا کار دەکات، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "شوێنە شوێنەوارییەکان بۆ تیمەکانی ئیتاڵیا گرنگن. ئەم شوێنەوارەش لای ئێمە زۆر گرنگە و بۆ ئیتاڵیا جێگەی بایەخە. ئێمە کاری پاراستنی ئەم شوێنەوارانەمان گرتووەتە ئەستۆ و بەردەوام دەبین لەسەر پشتیوانیکردنی."
لەلایەکی دیکە؛ د. بێکەس بریڤکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوور لە دهۆک، ئاماژەی بەوەدا کە دەیان خزمەتگوزاری لەم شوێنەدا دابین کراون و دەبێتە سەنتەرێکی بەهێزی گەشتیاریی شوێنەواری. ناوبراو بە ئاڤای گوت: "ئامانجی ئێمە ئەوەیە بتوانین سەرنجی خەڵکی خۆمان و گەشتیاران بۆ ئەم شوێنە ڕابکێشین و مێژوو و شارستانییەتی کۆنی ئەم دەڤەرە بە خەڵک بناسێنین. ئەم شوێنە لە ترسی لەناوچوون ئاوەدانکراوەتەوە و لە داهاتوودا گرێدانێکی ئەم شوێنە لەگەڵ پارکی ئالۆکا و پارکی شوێنەواریی دهۆک دەبێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ پێش دەستپێکردنی پڕۆژەکە، ئەشکەوتی هەلامەتا وەک زۆرێک لە شوێنەوارەکان، جێگەی پاشماوەی خەڵکی بوو و تووشی فەرامۆشی ببوو. بەڵام ئێستا، بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە، تابلۆکانی هێماکانی شارستانییەتە کۆنەکان پارێزراون، کامێرای چاودێری دانراون، شوێنی حەوانەوەی پاسەوان دروستکراوە، و پەرژینێک بە درێژایی نزیکەی 1500 مەتر دروستکراوە. هەموو ئەم هەنگاوانە بە ئامانجی ئەوەیە کە شوێنەوارەکە ببێتە جێگەیەکی گەشتیاری و گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی لێ کۆ ببنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
58 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم





