لە بالیسان خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
خێزانێكی نۆ كەسی لە گوندی خەتێ سەر بە ناحیەی بالیسانی دۆڵی خۆشناوەتی ژەهراوی بوون و بەهۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەست دا و هەشت ئەندامەكەی تری خێزانەكە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر چارەسەر دەكرێن.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاڤا میدیا نەجات هەركی كەوتووە، ئەو خێزانە شەوی ڕابردوو بەهۆی هەڵكردنی مۆلیدەوە ژەهراویبوونە و منداڵێكی تەمەن چوار ساڵی خانەوادەكە، تەنگەنەفەس دەبێت و هەرزوو گیانی لەدەست داوە و هەشت كەسەكەی دیكەش دۆخی تەندروستییان تێكدەچێت و ئێستا لە بەشی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵات لەنێو نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر چارەسەر وەردەگرن كە دووانیان لەژێر چاودێری چڕدان.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە كەسوكاری ئەو خێزانە بە ئاڤای وت، شەوی ڕابردوو دوای ڕووداوەكە بە ئۆتۆمبێلی خۆم دوو لە ئەندامانی ئەو خێزانەم گەیاندە نەخۆشخانەی فریاكەوتن كە هەردووكیان منداڵ بوون، بەڵام بەداخەوە یەكێك لە منداڵەكان بەر لە گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دواتر پزیشك پێی ڕاگەیاندین كە ئەو خێزانە سەرجەمیان بە دووكەڵی موەلیدە ژەهراوی بوونە.
- بەو پێیەی مۆەلیدەكە بە گاز هەڵكراوە و بەهۆی سەرما و سۆڵە هەر لەنێو بەیتوونەی خانووەكە داگیرسێنراوە، بۆیە هەستیان بەوە نەكردووە كە بەرە بەرە گازی ژەهراوی بەنێو ماڵەكەدا بڵاوبووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 9 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ببینە و ببیستە
- 20 خولەک لەمەوپێش
گۆمی ناور لە شارباژێڕ؛ گۆمێک بە ئاوی باراناو دروستبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێنرا






