ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا بە چوار قۆناغ جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا بە چوار قۆناغ جێبەجێ دەکرێت

وێنەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی سووریا نەخشەڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدەی ئاشکرا کرد، کە لە چوار قۆناغی سەرەکیی پێکدێت بۆ گەڕانەوەی تەواوەتیی دەسەڵاتی دەوڵەت بۆ ناوچە کوردنشینەکان.

لێدوانی فەرمی: محەممەد تەها ئەحمەد، بەرپرسی کاروباری عەرەبیی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: هەسەدە وەک سێ لیوای سەربازیی لە حەسەکە و قامیشلۆ تێکەڵی سوپا دەبن، بە مەرجێک هەموو ئەندامەکانیان پشکنینی ئەمنیی وەزارەتی بەرگریی ببڕن؛ بەڕێوەبردنی ناوچەکانیش بەپێی یاسای 107 دەبێت.

زانیاریی زیاتر: نەخشەڕێگەکە بە ڕێکخستنەوەی سەربازیی دەستپێدەکات و بە تێکەڵکردنی تەواوەتیی فەرمانگە مەدەنییەکان بۆ ناو دامەزراوەکانی دەوڵەت کۆتایی پێ دێت.

ئەمەش بزانە: حکومەتی سووریا ڕەزامەندیی نیشانداوە کە پارێزگاری ناوچە کوردییەکان لەلایەن هەسەدەوە پێشنیاز بکرێن تاوەکو گەرەنتیی بەشداریی سیاسیی ناوخۆیی بکرێت، بەڵام هەموو ئەمانە دەبێت لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی دیمەشقدا بن. لایەنێکی گرنگی ڕێککەوتنەکە پەیوەستە بە ئاسایشی سنوورەکان، کە تێیدا دیمەشق بەڵێنی داوە بە هاوکاریی وڵاتانی دراوسێ، هەموو چەکدارانی پەکەکە لە خاکی سووریا دەربکات و ڕێگریی لە مانەوەی هەر هێزێکی بیانیی بکات تاوەکو سەروەریی تەواوەتیی وڵاتەکە بپارێزێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: