تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک،
ئاڤا نیوز
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک، بە مەبەستی بەشداریكردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هونەر و موزیک، بەرەو هیندستان بەڕێكەوت، بڕیارە هەڵپەڕكێ و ستران بە جلی کولتووریی كوردییەوە پیشانی جیهان بدەن.
چیرۆکی سەرەکی: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هونەر و موزیک لە 31ـی ئەم مانگە لە وڵاتی هیندستان دەستپێدەكات و تاوەكوو 15ـی شوباتی داهاتوو بەردەوام دەبێت كە لەلایەن وەزارەتی هونەر و ڕۆشنبیریی هیندستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت. ئەمساڵ 39ـەمین خولی فێستیڤاڵەكەیە كە بە "سوراجكوند هاریانا" دەناسرێت و ئەمجارە لە شاری فەریدئاباد بەڕێوەدەچێت، تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان بە هەڵپەڕكێ و سترانی ڕەسەنی كوردی بەشداری لە فێستیڤاڵەكەدا دەكات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە کۆنسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و کۆنسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیی هونەر بەرەو هیندستان بەڕێکەوت، بڕیارە لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكەدا هاوشێوەی نەتەوە و گەلانی دنیا، تابلۆی شایی و هەڵپەڕكێی كوردی بە دەنگ و سترانی کولتووریی كوردییەوە نمایش بكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "سوراجکوند هاریانا" بە یەکێک لە گەورەترین فێستیڤاڵە هونەری و کولتوورییەکانی هیندستان هەژمار دەکرێت و ساڵی ڕابردوو، 600 هونەرمەند و تیپی هونەری لە 44 وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان تێدا کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
- ببینە و ببیستە
- 33 خولەک لەمەوپێش
جوڵەی داعش دوای ڕووداوەکانی سووریا لە گەرمیان زیادی کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
له سلێمانى ستافی فیلمێكی سینهمایی پشتیوانیى ڕۆژئاوا دەکەن
- کولتوور
- 28 کانوونی دووەم
خێرۆ عەباس بەرهەمێکی نوێ بە ژیریی دەستکرد بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 27 کانوونی دووەم
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 27 کانوونی دووەم
چەکدار گۆرانییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
فەرهاد پیرباڵ داوا دەکات کورد لە بەرخۆدان سارد نەبێتەوە






