سەرۆکایەتیی عێراق وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق ڕەت دەکەینەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکایەتیی عێراق وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق ڕەت دەکەینەوە

ئاڤا نیوز

 

دوای لێدوانەکەی ترەمپ سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت "هەموو دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری سیاسی ناوخۆی غێراق ڕەت دەکەینەوە".

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، پرسە ناوخۆییەکانی عێراق پەیوەستن بە سەروەریی وڵات و تەنیا عێراقییەکان خۆیان مافی بڕیاردانیان هەیە، ئەوەش بە گوێرەی دەستوور و سیستەمی دیموکراتی کە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە سەرچاوە دەگرێت.

 

- ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی، بونیادنانی دەوڵەت و چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی لێدەکەوێتەوە، بەتایبەت لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتدا کە پشت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و بەشداریی فراوانی هێزە سیاسییە براوەکان دەبەستێت.

 

- سەرۆکایەتیی کۆمار، سیاسەتی دەرەکیی عێڕاق لەسەر بنەمای کرانەوە، هاوکاری ئەرێنی، ڕێزی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە داڕێژراوە، بە جۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزێت و هاوکار بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان.


باکگراوند: ڕۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە "زۆر خراپ" وەسف کرد و هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی بۆ عێراق کرد لە حاڵەتی هەڵبژاردنەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ