لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت

شەیری بکە لە:
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق کە کۆمپانیای لوک ئۆیلی ڕووسی کاری تێدا دەکات

ئاڤا نیوز

کۆمپانیای لوک ئۆیلی ڕووسی پشکەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق، میسر و ئیمارات بە گرووپێکی ئەمریکی دەفرۆشێت تاوەکو لە سزاکانی واشنتن ڕزگاری ببێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی، لوک ئۆیل ڕێککەوتنێکی لەگەڵ گرووپی "کارلایڵ"ـی ئەمریکی واژۆ کردووە بۆ فرۆشتنی تەواوی پشک و پڕۆژە دەرەکییەکانی، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیا ڕووسییەکە خراوەتە لیستی ڕەشی سزاکانی ئەمریکا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە مەرجدارە بە ڕەزامەندیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تاوەکو پڕۆسەکە بە فەرمیی و یاسایی تەواو ببێت. ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە کاریگەریی ئەرێنیی هەبووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکانی لوک ئۆیل لە بۆرسە جیهانییەکاندا، چونکە بازاڕ وەک هەنگاوێکی پارێزگاریی لە سەرمایەی کۆمپانیاکە تەماشای دەکات.

باکگراوند: واشنتن لە دوای جەنگی ئۆکرانیاوە سزای توندی بەسەر کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕووسیادا سەپاندووە؛ لوک ئۆیل وەک یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوت لە عێراق، چەندین جار داوای مۆڵەتی کردبوو تاوەکو پشکەکانی بفرۆشێت و لەژێر فشاری دارایی ڕزگاری ببێت، کە دواجار توانی لەگەڵ لایەنی ئەمریکیی بگاتە ڕێککەوتن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ