سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: ترەمپ دەتوانێت جەنگ دەستپێبکات بەڵام لە كۆنتڕۆڵی دەردەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

پەرلەمانی ئێران. وێنە - ئاژانسی بۆرنا
ئاڤا نیوز
محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "CNN" پەیامێکی توندی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد و ڕایگەیاند: کە هەرچەندە ئەمریکا دەتوانێت جەنگ دەستپێبکات، بەڵام کۆنتڕۆڵی چۆنیەتی کۆتاییهاتنی ئەو جەنگەی نابێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند: ئێران تەنیا ئەو کاتە ئامادەی دانوستانە، بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی گەلی ئێران مسۆگەر بکرێت، نەک تەنیا قسەکردنی بێ مانا.
قاڵیباف وتیشی: "هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران وەڵامی توندی دەبێت و ژیانی هەزاران سەربازی ئەمریکی دەخاتە مەترسییەوە."
٠ ئەگەر ترەمپ "خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی" دەوێت، دەبێت کەسانی شەڕانگێز و شەڕخواز، لە دەوروبەری خۆی دووربخاتەوە.
٠ دانوستان لەژێر سێبەری جەنگ و هەڕەشەدا تەنیا ئاگری کێشەکان خۆشتر دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانانەی محەممەد باقر قاڵیباف، لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەر جۆرە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ یان بڕیارێکی فەرمی بۆ دانوستان لەگەڵ تیمی ترەمپ ڕەتکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵیۆزی ئێران، لە نامەیەکی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، "ئەمریکا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت لە هەر دەرئەنجامێکی کۆنتڕۆڵنەکراو کە لە ئەنجامی هەر کردەوەیەکی دەستدرێژیکردنە سەر ئێرانەوە ڕووبدات." هاوکات ئەنجوومەنەکەشی ئاگادار کردەوە کە ئێران ڕووبەڕوویی هەر هەڕەشەیەک دەبێتەوە ئەگەر لەلایەن ئەمریکاوە هێرشی بکرێتەسەر.
ئەمەش بزانە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەکانیی بۆ سەر ئێران زیادکردووە و بە ڕوونی بە تارانی ڕاگەیاندووە، دەبێت بە دانوستان ڕازی بن، ئەگەرنا "هێرشی داهاتووی ئەمریکا زۆر لە هێرشەکەی ڕابردوو خراپتر و بەهێزتر دەبێت."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن




