نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو شەش کەسەی لە کەلار بە تۆمەتی "گەندەڵی" دەستگیر کران

شەیری بکە لە:
نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو شەش کەسەی لە کەلار بە تۆمەتی "گەندەڵی" دەستگیر کران

دیمەنی مەرزی پەروێزخان لە ئیدارەی گەرمیان

ئاڤا نیوز


بەهۆی دروستبوونی کێشە  لەسەر قەرەبووکردنەوەی جووتیارانی سنووری گەرمیان، لە بری زەوەییەکانیان کە بەر پرۆژەیەک کەوتووە، چەند بەرپرس و فەرمانبەرێک دەستگیر دەکرێن بەڵام ئەمڕۆ سێ کەسیان بە کەفالەت ئازاد کران. 


چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک جووتیار ساڵی 2023 زەوییەكانیان بەر پرۆژەی فراوانكردنی دەروازەی سنووری پەروێزخان دەکەوێت و  بەڵێنی قەرەبووكردنەوەیان پێدەدرێت، هاوکات لیژنەیەکیش بۆ قەرەبووکردنەوەیان پێکدەهێندرێت. جووتیارەکان لە بڕی قەرەبووەکە ڕازی نابن، حکومەت 800 ملیۆن دیناری بۆ قەرەبووکردنەوەیان تەرخان دەکات، جووتیاران دەڵێن ئەو بڕە کەمە، دەشڵێن: "ئەو 800 ملیۆن دینارە بە یەکسانی دابەش نەکراوە و گەندەڵی و خزمایەتی تێکەوتووە." بەو هۆیەوە کێشە لە نێوان جووتیاران و لیژنەی قەرەبوو دروست دەبێت.


لێدوانی فەرمی:
شادیە حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان، بە ئاڤای راگەیاند: شەش کەس لەسەر دۆسیەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراین، بەڵام ئەمڕۆ سێ کەسمان بە کەفالەت ئازادکراین، و سێ کەسەکەی دیکەش کە هەرسێکیان لە ڕەگەزی نێرن هێشتا راگیراون و پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەوانیش بەکەفالەت ئازادبکرێن.


لەلایەکی دیکەوە:
جەلال نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئاڤای وت: "دۆسیەکە بەتەواوی ئیدارییە و هیچ پەیوەندییەکی بە لایەنی سیاسییەوە نییە، گووتیشی لەهەوڵداین بەڕێگەی یاسایی کێشەیە چارەسەر بکەین.


زانیاریی تایبەت:
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەو شەش کەسەی دەستگیرکران، سێ کەسیان بەڕێوەبەر و بەرپرسن ئەوانەی دیکە فەرمانبەرن، لەلایەن پۆلیس ڕاگیراون و بڕیاری راگرتنیان لەلایەن دادگای گەرمیان بۆ دەرکراوە، هەرچەندە ئەمڕۆ سێ کەسیان بە کەفالەت ئازادکراون، لەوانە، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیاندوو فەرمانبەریش کە یەکێکیان ڕووپێەوە، ئەوەی دیکەیشاین فەرمانبەری بەڕێوەبەرایتی خانووبەری میریە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: