
دیمەنی قەڵای هەولێر؛ وێنە- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر دەچێتە قۆناغێکی نوێ، کۆمپانیایەک و ئەنجوومەنی وەزیران پاڵپشتیی دارایی بۆ پڕۆژەکە تەرخان دەکەن، بڕیاریشە لە مانگی سێی ئەمساڵ کارەکان دەستپێبکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دکتۆر ئومێد، سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر، سەردانی کۆمیسیۆنی بوژانەوەی قەڵای کرد و پاڵپشتیی تەواوی حکومەتی بۆ پڕۆژەکە دووپات کردەوە. لەو چوارچێوەیەشدا بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ خزمەتکردنی زیاتری قەڵا و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری پیشکەشی پڕۆژەکە کرد.
لێدوانی فەرمی: یادگار محەممەد، بەرپرسی کۆمیسیۆنی بووژانەوەی قەڵای هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ماوەی ڕابردوو ڕێککەوتننامەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای کار گرووپ و ڕێکخراوی یونسکۆ بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار واژۆ کرا. پارەکە لەلایەن کۆمپانیای کارەوە دابین کراوە و مەبەست لێی نۆژەنکردنەوەی چەند خانوویەکی شوێنەوارییە لەسەر قەڵا بۆ مەبەستی گەشتیاری، کە یونسکۆ سەرپەرشتی جێبەجێکردنی دەکات.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە لە مانگی سێی ئەمساڵ کارەکانی پڕۆژەکە بە فەرمی دەستپێبکەن. سەرەتا لە نۆژەنکردنەوەی گۆڕەپانی سەرەکیی قەڵاوە دەست پێ دەکات و دواتر بەشێک لە خانووەکان دەگرێتەوە. بەپێی ڕێککەوتنەکە، تەواوی کارەکان دەبێت لە ماوەی پێنج مانگدا کۆتاییان بێت و قەڵا بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران ئامادە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
- ڕاپۆرت
- 45 خولەک لەمەوپێش
پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
39 خولەک لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
45 خولەک لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش ئەندامی لیژنەیەک بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران






