ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و سعودیە تاوتوێی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و سعودیە تاوتوێی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


بەرپرسانی باڵای هەواڵگری و بەرگریی ئیسرائیل و سعودیە بە جیا سەردانی واشنتن دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ کۆ دەبنەوە.

 

بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوانە لەکاتێکدایە کە ترەمپ تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات. ڕۆژی چوارشەممەش دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی تووند و هەڕەشەئامێزی بۆ ئێران نارد و گوتی: کات بەسەردەچێت، هێرشی داهاتوو زۆر لەوە خراپتر دەبێت کە کرایە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانتان! ". ترەمپ گوتیشی، "کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەرەو ئێران بەڕێوەیە. ئەمە کەشتیگەلێکی گەورەترە لەوەی ڕەوانەی ڤەنزوێلا کرا، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری مەزنی (ئەبراهام لینکۆڵن) سەرکردایەتی دەکات".

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان کە بە ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، شاندی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتیی شەلومی بایندەر، سەرۆکی هەواڵگریی سەربازی، زانیاریی وردی سەبارەت بە کۆمەڵێک ئامانجی ستراتیژی لە ناوەوەی ئێران ڕادەستی پێنتاگۆن و سی ئای ئەی کردووە. 


لە لایەکی دیکەوە: بڕیارە شازادە خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیە، سەردانی واشنتن بکات بۆ ڕێگریگرتن لە هەڵگیرسانی جەنگێکی فراوان. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕیاز پەیامی لە نێوان تاران و واشنتن گواستووەتەوە و شازادە محەمەد بن سەلمان بە ڕاشکاوی بە سەرۆککۆماری ئێرانی ڕاگەیاندووە کە "سعودیە ڕێگە نادات ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت".


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە بەرامبەردا، تاران هۆشداری تووندی داوە. عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران ڕایگەیاندووە: "هەر هێرشێکی ئەمریکا وەک ڕاگەیاندنی جەنگ دەبینرێت و وەڵامەکەمان دەستبەجێ و بێ وێنە دەبێت، کە تەلئەبیب و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج."


زانیاریی زیاتر: سەرەڕای هەڕەشەکانی ترەمپ، بەڵام بەرپرسانی کۆشکی سپی دەڵێن: هێشتا دەرگای دیپلۆماسی دانەخراوە. چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دوای جێگیربوونی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ترەمپ بڕیاری کۆتایی لەسەر هێرشەکە یان گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستان بدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ