بەهۆی خۆپیشاندانەکانی پشتیوانیی لە ڕۆژئاوا کۆگاکانی ئاڵای کوردستان بەرەو بەتاڵبوون دەچن
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەردەوامیی خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، خواستی هاونیشتمانیان لەسەر کڕینی ئاڵای کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە. بەپێی وتەی بازرگانان، بەهۆی ئەو خواستە زۆرەوە کە خەڵکی ڕۆژانە زیاتر لە ئاڵایەک دەکڕن، کۆگاکانیان نزیکە لەوەی بە تەواوی بەتاڵ ببن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە لە هەولێر، سلێمانی و زۆربەی شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، جەماوەرێکی زۆر بەبێ جیاوازی تەمەن و ڕەگەز دەڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ پشتیوانی لە کوردانی ڕۆژئاوا. لەم خۆپیشاندانانەدا هاونیشتمانیان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان پەیامی هاوسۆزی خۆیان دەگەیەنن.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا لەتیف، کە یەکێکە لە بازرگانە دیارەکانی شاری سلێمانی و ساڵانێکی زۆرە کاری هاوردەکردنی ئاڵای کوردستان دەکات، بە ئاڤای ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی بڕێکی زۆری ئاڵای هاوردە کردووە و لە دوکانەکەیدا نمایشی کردوون، بەڵام بەهۆی زۆریی کڕیارانەوە کۆگاکانی خەریکە چۆڵ دەبن.
-خواستەکە تەنها لەسەر ئاڵا نییە، بەڵکو ئەو جوانکارییانەشی کە ئاڵای کوردستانیان لەسەر نەخشێندراوە، چەندین هێندەی ڕۆژانی ئاسایی فرۆشیان زیادی کردووە.
لەلایەکی دیکە: سیڤان کاروان، یەکێکی ترە لە دوکاندارەکان و دەڵێت: "هاونیشتمانیان بە گڕوتینێکی زۆر و هەستی نیشتمانییەوە ڕوو لە دوکانەکانی فرۆشتنی ئاڵا دەکەن."
- ئامانجی کڕیاران ئەوەیە شەقامەکانی سلێمانی بکەنە تابلۆیەکی ڕەنگین بە ئاڵای کوردستان و وەک ناسنامەیەک بۆ یەکگرتوویی نیشان بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی داڕمانێکی لەناکاوبوو
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بژاردەی سەربازیی دژی ئێران تاوتوێ دەکات
- ڕاپۆرت
- 49 خولەک لەمەوپێش
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جوڵەی داعش دوای ڕووداوەکانی سووریا لە گەرمیان زیادی کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جوڵەی داعش دوای ڕووداوەکانی سووریا لە گەرمیان زیادی کردووە
- ڤیتی
- 24 کانوونی دووەم
بەفربارین هەموو کەس دڵخۆش دەکات بەڵام بۆ شوانەکان پێچەوانەیە
- ببینە و ببیستە
- 24 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی شوێنەواری خانی حەسەن پاشا لە ئامەد





