نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو

ئاڤا نیوز

دوای تۆمارکردنی بەرزترین ئاست لە مێژوودا، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دابەزی و تەنها لە نیو کاتژمێردا هەر مسقاڵێک 76 هەزار دینار دابەزی.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوای ئەوەی نرخی ئۆنسەیەک گەیشتە لوتکەی 5,595 دۆلار، بەڵام کتوپڕ 500 دۆلار داتەپی. بەشێوەیەک دوای ئەوەی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ یەکەمجار گەیشتە 1,200,000 دینار، بەڵام لە کەمتر لە 30 خولەکدا 76,000 دینار دابەزی. بەشێوەیەک تاوەکو کاتژمێر 6:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخەکان بە ڕێژەی 195 دۆلار لە هەڵکشاندابوون، بەڵام بازاڕەکە بە تەواویی ئاوەژوو بووەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: د. مستەفا مەلا حەسەن شارەزایانی ئابووریی و پێشکەشکاری ئابووری ئاڤا میدیا ئامۆژگاریی وەبەرهێنەران و هاووڵاتییان دەکات کە لەم کاتەدا لە کڕینی بڕی گەورە بە یەکجار خۆیان بپارێزن.

٠ ئەگەر بڕیاری کڕینت داوە، باشتر وایە بە قۆناغ (بۆ نموونە 25%ـی سەرمایەکەت) و تەنها لە کاتی دابەزینەکاندا بیکڕیت تاوەکو مەترسییەکان دابەش بکەیت. بۆ فرۆشتنەوەش، هەر کاتێک قەناعەتت بە قازانجەکەت هات پەنای بۆ ببە و پەلە مەکە بۆ کڕینەوەی بە نرخێکی گرانتر، چونکە ئارامیی دەروونیی لەم جۆرە بازاڕەدا گرنگترین فاکتەری سەرکەوتنە.

لەلایەکی دیکەوە: بە درێژایی مانگی کانوونی دووەمی 2026، نرخی زێڕ ڕۆژانە بە ڕێژەی 50 بۆ 60 هەزار دینار گران دەبوو، کە ئەمەش وایکردبوو زۆرینەی خەڵک ڕوو لە کڕین بکەن. ئەم دابەزینە نوێیە یەکەمین زەنگی هۆشدارییە بۆ کڕیاران کە بازاڕی زێڕ پێویستیی بە شارەزایی و وریاییەکی یەکجار زۆر هەیە و نابێت تەنها لەسەر بنەمای دەنگۆکان بڕیار لەسەر سەرمایەکان بدرێت.



نوێ دەکرێتەوە... 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ