عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی خۆی کرد

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی خۆی کرد

دیناری عێراقی

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە وردبینی و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران کردووە و دووپاتی دەکاتەوە کە بودجەی پێویست بە تەواوی ئامادەیە و هیچ گرفتێکی دارایی لە ئارادا نییە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی وەزارەتی دارایی عێراق، کارمەندانی وەزارەت لە ڕۆژانی پشووشدا بەردەوام دەبن لە کارکردن تاوەکوو پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە بە خێرایی ئەنجام بدرێت و ڕێگری لە هەر جۆرە دواکەوتنێکی کاتی بگیریێت.

-وەزارەتی دارایی داوا لە هەموو فەرمانگەکان دەکات لیستەکان بە وردی بنێرن، چونکە هەر دواکەوتنێک لە ناردنی داتاکان، بەرپرسیارێتییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنەی کە لە کارەکەیدا کەمتەرخەم بووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئامانجی ئەم وردبینییە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەتە بۆ بڕینی شایستە داراییەکانی خانەنشینی و باج، کە دواتر ڕاستەوخۆ بۆ خەزێنەی گشتی و سندووقی خانەنشینیی وڵات بە فەرمی دەگەڕێنرێتەوە.

 

دارایی عێراق داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، تاوەکو زانیاریی نادروست بڵاونەبێتەوە و هاووڵاتییان لە دابینکردنی مووچەکانیان لە دڵنیا بن.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەو ڕاگەیێنراوەی وەزارەتی دارایی لە کاتێکدایە، جگە لە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان نەبێت، تاوەکوو ئێستا مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج نەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: