بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕی دابەزاند

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕی دابەزاند

ئاڤا نیوز

 

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ و زیو بەردەوامە و بڕیارێکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕێژەی سووی وەکو خۆی هێشتەوە و بەهۆیەوە ئۆنسەیەک زێر بەدیاریکراوی لە کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر نزیکەی 50 دۆلار دابەزی. 


لێدوانی فەرمی:
د.مەستەفا مەلا حەسەن، شارەزای ئابووریی ئاڤا دەڵێت: "لە کۆی 12 ئەندامی فێد، 10 ئەندام داوایان کردبوو، سوو بە جێگیری بمێنێتەوە و دەستکاریی نەکرێت، بەڵام دوو ئەندام لە ئەندامانی فێد، بەناوەکانی، ستیڤن میران و واڵەر، دەنگیان داوە بەوەی سوو بە 25 خاڵ دابەزێنن و هەردووکیان پاڵپشتیکاری دۆناڵد ترەمپن."


بەگوێرەی زانیارییەکانی د. مستەفا، ئەم  بڕیارەی فێد کە بە جێگیریی ماوەتەوە، نرخی زێڕی دابەزاندووە و ئەمڕۆ لە کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر لەگەڵ بڕیارەکەی فێد، ئۆنسەیەک زێر نزیکەی 50 دۆلار دابەزی.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارە پاش کەمێکی دیکە، جیرۆم پاوڵ، قسە بکات و بازار چاوەڕێی قسەکانی دەکات، هاوکات قسەکانی جیرۆم پاوڵ کاریگەریی لەسەر زێڕ، زیو، دۆلار و بیتکۆین دەبێت.


زانیاریی زیاتر:
بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ناسراو بە (فێد) هەڵاوسان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئاستێکی بەرز ماوەتەوە، ئێستا ڕێژەی سووی بانکی لە ئەمریکا %3.50 - %3.75.


لەلایەکی دیکەوە: ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا، پێنوێنی دۆلاری بەرزکردەوە و هاوکات پێنوێنی بێکاری ئاماژەی ئەرێنیداوە و ئاستی بەکارهێنانیش تاوەکو ئێستا لە ئاستێکی نزم دایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: