ئیکرامییەی خانەنشینانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەکرێن

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئیکرامییەی خانەنشینانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەکرێن

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەشێکی کەمی خانەنشینانی ساڵی 2025ـی سنووری هەولێر ماون ئیکرامییەی شەش مووچەکە وەرگرن، ئێستا چەک بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە و مووچەکان لە بانک خەرج دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "چەکەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە و تەندروستی خەرج کراون، نزیکەی 6 ملیار دینارە و  هەژمارەکەمان بۆ ئەو دوو وەزارەتە گواستووەتەوە لەوێ چەک بۆ خانەنشینان دەکرێت و دەڕۆن لە بانک پارەکەیان وەردەگرن."

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەشی لە مانگەکانی کۆتایی 2025 خانەنشین بوون، ناویان دەخرێتە ناو لیستی نوێی خەرجکردنەوە، سەبارەت بە خانەنشینانی نوێ ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا، ئەو خانەنشینانەی لە ساڵی نوێ خانەنشین دەبن مامەڵەکانیان دەچێتە گەنجینە لەوێ چەکی خەرجکردنی پارەکەیان بۆ دەکرێت.

باکگراوند: لەماوەی ساڵی 2025 ـدا بەهۆی هاوتاکردنی تەمەنی خانەنشینی هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرووی 25 هەزار کەس خانەنشین بوون، بەشێکی زۆریان مۆڵەتی کۆکراوەی 180 ڕۆژیان هەیە و لە ئیکرامییەی شەش مووچەکە سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: