
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دواكەوتووە، تا ئێستا تەنیا مووچەی بەشێک لە دەزگا ئەمنیی و سەربازییەكان دابەشكراون، لەگەڵ بەشێک لە هێزە ئەمنییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ.
چیرۆکی سەرەکی: لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک لە ڕۆژی 22ـی مانگەوە واتە بەر لە هەفتەیەک دەستیپێكردووە، بەڵام ئاڤا زانیویەتی تا ئێستا تەنیا مووچەی دەزگا سەربازی و بەشێكی دەزگا ئەمنییەكان دابەشكراون، وەزارەتە مەدەنییەكان تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، تەنانەت بەشێكی زۆری كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆش مووچەیان پێنەدراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەمڕۆ چوارشەممە پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی تەمویل کراوە، بڕیارە دابەشكردنی لە ڕۆژانی داهاتوو دەستپێبکات.
دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچە و میزان موراجەعەی ڕەوانەی بەغدا كرد، ئەمڕۆش ڕادەستی وەزارەتی دارایی کرد، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوای لیستی مووچەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دواكەوتنی مووچە لە عێراق پەیوەندی هەیە بە ئەنجامدانی چەند ڕێكارێكی دارایی و كارگێڕی لەلایەك و تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی تۆماركردنی ناوی فەرمانبەران و خانەنشینانی نوێ لە سیستەمی پەیڕۆڵ لەلایەكی دیكەوە، جگە لە ڕێكارەكانی وردبینی لە زانیارییە نوێیەكان كە تازە داخڵی سیستەمی پەیڕۆڵ كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
هۆکارەکانی بەرزی و نزمی بەهای دراوەکان و زێر و زیو ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیکرامییەی خانەنشینانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەکرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڕ تی بانک دواكهوتنى مووچه بۆ مووچهخۆران چارهسهر دهكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
هۆکارەکانی بەرزی و نزمی بەهای دراوەکان و زێر و زیو ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیکرامییەی خانەنشینانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەکرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڕ تی بانک دواكهوتنى مووچه بۆ مووچهخۆران چارهسهر دهكات
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا زیاتر لە 190 ملیار دینار پارەی ساڵی ڕابردووی جووتیارانی خەرج نەکردووە
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی





