نرخی زێڕ و زیو لە بەرزبوونەوەدایە و بەهای دیناریش گۆڕانکاریی بەسەردا دادێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی زێڕ و زیو، دینار و دۆلار -گرافیک ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ و زیو بەردەوامە و بەهای دۆلار و دیناریش ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەردا هات.
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە لوتکە و 5 هەزار و 311 دۆلاری بینی لە بەرامبەردا نرخی زیو بەراورد بە زێڕ لە بۆرسە خاوتر بووەتەوە و بەهای دیناریش بەرزبووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21، بەرزبوویەوە بۆ ملیۆنێک و 165هەزار دینار. ئەم هەفتەیە نرخی هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21، زیاتر لە 100هەزار دینار بەرزبووەتەوە. لە بەرامبەردا نرخی زیو بەراورد بە زێڕ لە بۆرسە خاوتر بووەتەوە، نرخی ئۆنسەیەک زیو بە 115 دۆلارە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە مێژوودا تۆمار بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زێڕ و زیو بە کیلۆ لە بازارەکانی ناوەخۆ زۆر گرانە و جیاوازی نێوان بازاڕەکانی کوردستان لەگەڵ بازاڕەکانی جیهان لە هەر کیلۆیەک دوو هەزار دۆلار گرانترە. ئێستا نرخی کیلۆیەک زیو کەمترینی بە چوار هەزار و 200 دۆلار، جۆرێکی دیکەی زیو بەناوی 'مەرمەرە'، بە پێنج هەزار و 500 دۆلارە. کەچی لە بازاڕەکانی جیهان کیلۆیەک زیو بە سێ هەزار و 600 دۆلارە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ بەهای 100دۆلار 3 هەزار و 500 دینار دابەزیوە. بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار، گەڕایەوە ژێر 150 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: د.مەستەفا مەلا حەسەن، شارەزای ئابووریی ئاڤا، سەبارەت بە دینار و دۆلار دەڵێت: بەرزبوونەوەی بەهای دینار و گەشتنەوەی 100دۆلار بە 149 هەزار دینار گرنگە بۆ بەهای دینار. ترسی ئەوە هەبوو ئەم هەفتەیە 100 دۆلار لە سەرووی 154هەزار بمێنێتەوە. ئەم دابەزینەی ئەمڕۆ پاڵپشتییەکی باشە بۆ بەهای دینار.
د.مەستەفا دەشڵێت: تاوەکو پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دینار لەژێر مەترسی دایە.
٠بڕیارە ئەمشەو ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا بڕیار لەبارەی ڕێژەی سوو بدات.
٠ قسەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کاریگەری دەبێت، ئەگەر جیرۆم پاوڵ ئەمشەو باسی ئەوە بکات کە رێژەی سوو کەم ناکەنەوە و ئیدی کەمکردنەوە کۆتایی هاتووە، ئەوا نرخی زێر دادەبەزێت.
٠ بە پێچەوانەشەوە هەر ئاماژەیەک بۆ بەردەوامیدان بە دابەزاندنی سوو، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێر، هەر ئۆنسەیەک دەگاتە 5 هەزار و 400 دۆلار، سعری هەر مسقاڵێکی عەیارە 21 دەگاتە ملیۆنێک و 200 هەزار دینار.
٠ نرخی زیو ئێستا بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزبووەتەوە، پێشبینی زیاتری بەرزبوونەوەی زیو دەکرێت، بەڵام لە ناوەخۆ بەهۆی جیاوازی زۆر لە گەڵ نرخی دەرەوە، مەترسی لەسەر نرخی زیو هەیە.
٠ هەر دابەزینێک لە نرخی ئۆنسە کاریگەریی دەکاتە سەر داڕمانی نرخ لە بازاڕی ناوەخۆ، بۆیە وریای کڕینی زیو بن بەم نرخەی ئێستا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕی دابەزاند
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
بانکێکی هەژماری من قەرز بە مووچەخۆران دەدات
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
له سلێمانى ستافی فیلمێكی سینهمایی پشتیوانیى ڕۆژئاوا دەکەن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
سووریا ڕەگەزنامە بە هاووڵاتیانی کورد دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕی دابەزاند
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
بانکێکی هەژماری من قەرز بە مووچەخۆران دەدات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیکرامییەی خانەنشینانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەکرێن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا زیاتر لە 190 ملیار دینار پارەی ساڵی ڕابردووی جووتیارانی خەرج نەکردووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی




