سووریا هەنگاوەکانی پێدانی وڵاتینامەی بە هاووڵاتیانی کورد دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی چەند هاووڵاتییەکی کوردی ڕۆژئاوا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆ سووریا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شارستانی ڕاسپارد بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕێنماییەکان بۆ جێبەجێکردنی مەرسوومی ژمارە 13ـی ساڵی 2026، کە تایبەتە بە پێدانی وڵاتینامەی سووری بە هاووڵاتیانی کورد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ سووریا، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شارستانی کراوە تاوەکو ڕێکەوتی پێنجی شووباتی داهاتوو، ڕێنماییە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی مەرسوومی ژمارە 13 ئامادە بکەن.
لە بڕیارەکەدا ئاماژە بە ماددەی چوارەمی مەرسوومەکە کراوە دەڵێت: "کارکردن بە هەموو ئەو یاسا و ڕێکارە نائاساییانە هەڵدەوەشێتەوە کە لە ئەنجامی سەرژمێری ساڵی 1962 لە پارێزگای حەسەکە دروست ببوون، هەروەها وڵاتینامەی سووری دەدرێتە هەموو ئەو هاووڵاتییە کوردانەی لەسەر خاکی سووریا نیشتەجێن، لە ماف و ئەرکەکاندا بە تەواوی یەکسان دەبن."
وەزارەتەکە دەشڵێت: "پێویستە دەستبەجێ کار لەسەر داڕشتنی ڕێنماییەکان بکرێت و تا دەکرێت ڕێکارەکان بۆ هاووڵاتیانی کورد ئاسان بکرێن بۆ ئەوەی مەرسوومەکە وەک خۆی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."
زانیاریی زیاتر: لە 16ـی ئەم مانگەدا، ئەحمەد شەرع، مەرسوومی ژمارە 13ی ساڵی 2026ی دەرکرد، تێیدا جەخت کراوەتەوە، هاووڵاتیانی کوردی سووریا بەشێکی سەرەکی و ڕەسەنی گەلی سووریان و ناسنامەی کولتووری و زمانی ئەوان بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی نیشتمانیی و فرەیی یەکگرتووی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 16 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕی دابەزاند
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
بانکێکی هەژماری من قەرز بە مووچەخۆران دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نوێی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا نامەیەکی نهێنی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی



