ساڤایا نامەیەکی نهێنی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی

شەیری بکە لە:
ساڤایا نامەیەکی نهێنی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، نامەیەکی نهێنی ڕادەستی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات، تێیدا واشنتن مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان و دوورخستنەوەی مالیکی دەخاتە بەردەم چوارچێوەکە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕوژنامەی عەینی ئیماراتی بڵاوی کردووەتەوە، واشنتن خشتەیەکی زەمەنیی (6 بۆ 12 مانگ)ـی دیاری کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەئێران و داماڵینی تەواوەتیی چەکەکانیان، ئەمەش مەرجی سەرەکی و بنەڕەتیی هەر هاوبەشییەکی داهاتووە، هۆشداریشی داوە کە مانەوەی ئەو گرووپانە لە دەرەوەی یاسا، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیری عێراق.

ڕۆژنامەکە دەڵێت" ساڤایە لەنامەکەی دا بە نەرێنی ئاماژەی بە سەردەمی دەسەڵاتی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کردووە و بە قۆناغی گرژی و ناسەقامگیری ناوی بردووە، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ هەڵوێستە تووندەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە کاندیدکردنی مالیکی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە گەڕانەوەی ئەو بە واتای بێبەشکردنی عێراق لە پشتگیرییەکانی ئەمریکا و گەڕانەوەی وڵات بۆ ناو بازنەی هەژاری و پشێوی دێت.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ عەینی ئیماراتی ئاشکرای کردووە، ئەم هەڵوێستە تووندەی ئەمریکا و بەتایبەت لێدوانەکانی ترەمپ، دانوستانە سیاسییەکانی ئیفلیج کردووە.

شەیری بکە لە: