
دیمەنی پێشنیازکراوی دروستکردنی مۆنۆمێنتی کەزی لە سلێمانی. وێنە؛ پەیجی پارێزگای سلێمانی
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی پێشنیاز بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتی کەزی دەکرێت. پارێزگاری سلێمانیش پێشنیازەکە قبووڵ دەکات و دەڵێت، "لە ڕۆژانێکی نزیکدا کاری شایستەی لەسەر دەکەین".
چیرۆکی سەرەکی: هۆنینەوەی کەزی لە کوردستان بووە بە سیمبوڵی بەرخودان و کولتووری ئازایەتی، خانمان قژیان دەکەن بە کەزی بۆ پاڵپشتی شەڕڤانان و کوردانی ڕۆژئاوا، بە بەڕێوەچوونی چالاکی و ئیڤێنتی جۆراوجۆریش لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، هاووڵاتیان پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا دووپات دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، مۆنۆمێنتی "کەزی" لەسەر پێشنیاز و دەستپێشخەریی هونەرمەند دڵشاد بەهادین بوو، "پشتیوانی لەو پێشنیازە دەکەین و لە ڕۆژانێکی نزیکدا بەڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکایەتیی و ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، هەروەها پشتیوانان و دەستەبژێرانی ئەم بوارەدا، کاری شایستەی لەسەر دەکەین."
پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت: "ناومان لە مۆنۆمێنتەکە ناوە، مۆنۆمێنتی کەزی، مۆنۆمێنتی شکۆ، ڕۆژی یەکبوونی نەتەوەیی و نیشتمانیی و بەرخۆدان و سەرکەوتنی کوردستان."
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە 28-1-2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر، پێشنیازی ناونانی چوارڕێانێکی هەولێری بەناوی "کەزی" کرد و پێشنیازەکەی پەسەند کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە






