دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەماوەی هەفتەیەک هاوکاری دەگەیێنێتە زیاتر لە نۆ هەزار خێزان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش

گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
ماوەی هەفتەیەکە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە 12 تیمی مەیدانی کە 150 کارمەند لەخۆدەگرێت، بەمەبەستی کۆمەک و هاوکاریکردنی ئاوارەکان، لەناو خاکی ڕۆژئاوای كوردستانن و بە تامەزرۆییەوە پێشوازییان لێدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ستاف ئاسۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ئاڤا میدیای وت: خەڵکی ڕۆژئاوای كوردستان بە دڵێکی گەرم و پڕ لە شانازی و بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هاوکارییە مرۆییەکانی دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: دیار مەلا خدر، سەرپەرشتیاری یەکێک لە تیمە مەیدانییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "دیمەنی هاتن و چوون و تێپەڕبوونی کاروانی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەناو گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی قامیشلۆ، دێرکێ، عامودا، گرکێ لەکێ، تربەسپی و درباسیە، هەستێکی خۆشی کوردانە دەبەخشن، کاتێک دەبینین منداڵ، گەنج، پیر، ژن، پیاو، بە دڵخۆشییەکی زۆر و جۆشوخرۆشەوە پێشوازیمان لێدەکەن، هەموو ماندووبوونێک لەبیر دەکەین."
زانیاریی زیاتر: تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژئاوای كوردستان، بەردەوامن لە گەیاندنی هاوکارییەکان و لەماوەی هەفتەیەکدا، نۆ هەزار و 180 خێزان، کە 57 هەزار و 955 كەس لەخۆدەگرێت، لە هاوکارییەکان سوودمەندبوونە، کۆمەک و هاوکارییە مرۆییانەی خوارەوەیان پێشکەش کردووە:
٠ 165 بارهەڵگر هاوكاریی جۆراوجۆری خۆراكی لەوانە مریشك، ماست و پێدوایستی سەرەکی.
٠ دابەشكردنی هاوكاریی، سەبەتەی خۆراك، دۆشەك، بەتانی، پێداویستیی تەندروستی.
٠ سووتەمەنی، گەیێنراوەتە 82 قوتابخانە کە ئاوارەکان وەکو شوێنی حەوانەوە بەکاریدەهێنن.
٠ دەرفەتی كار بۆ 289 كەس ڕەخسێنراوە.
٠ دابەشكردنی 145 هەزار و 177 لتر گازوایل، وەک نەوتی سپی بەکاردەهێنرێت.
٠ دابەشكردنی نۆ هەزار و 330 ژەمە خواردنی گەرم لە حەوت قوتابخانە و سێ مزگەوت.
٠ تیمی تەندروستیی دەزگا، چارەسەری پزیشكی بۆ دوو هەزار و 749 کەس کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەوروپا: فەرەنسا زانیاریی هەواڵگریی دژی دیمەشق داوەتە هەسەدە






