میدیاکانی ئەوروپا: فەرەنسا زانیاریی هەواڵگریی دژی دیمەشق داوەتە هەسەدە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە میدیاییەکانی ئەوروپا باس لەوە دەکەن دەزگا هەواڵگرییەکانی فەرەنسا ڕاستەوخۆ لە مەیدانی شەڕدا هاوکاریی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەن و پاریس ئەوان بە "هاوسەنگەری" خۆی دەزانێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی گۆڤاری "لۆ پۆینت"ی فەرەنسی، پشتیوانییەکانی فەرەنسا بۆ هەسەدە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان، چڕ بوونەتەوە.
- لەو کاتەوە بنکە سەربازی و هەواڵگرییەکانی فەرەنسا لە ناوچەکە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و زانیارییە هەواڵگرییەکانیان داوەتە هەسەدە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا پەیامێکی ڕوونی داوە و ڕایگەیاندووە بە پێچەوانەی ئەمریکا، ئەوان دەستبەرداری کورد و هەسەدە نابن.
- ماکرۆن هەوڵێکی زۆری داوە وەک ناوبژیوان لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕۆڵ بگێڕێت، بە ئامانجی سووککردنی گەمارۆی سەر کۆبانێ و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامە فەرەنسی و ئەڵمانییەکان، لەوانەش "فرانکفۆرتەر ئەلگەمایینە"، ئاماژە بەوە دەدەن سوپا و دەزگا هەواڵگرییەکانی فەرەنسا، شەڕڤانانی هەسەدە وەک "هاوسەنگەری" خۆیان لە شەڕی دژی داعش دەبینن و پەیوەندییەکی مێژوویی و مەیدانیی قووڵ لە نێوانیاندا هەیە.
-میدیا ئەڵمانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، فەرەنسا نیگەرانە لەوەی ڕۆڵی هەسەدە لە شەڕی داعش کۆتایی پێ بهێنرێت و ئەم ئەرکە بە گرووپە چەکدارەکانی سوپای عەرەبیی سووریا بسپێررێت.
- هەروەها ئاماژە بەوە دراوە پاریس هەراسانە لەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زۆر بە خێرایی لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە قایل کراوە کە پاشەکشە بە هێزەکانی بکات، ئەمەش وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی فەرەنسا لە ناوچەکەدا دەبینرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەتووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە: بەردەوام دەبم





