جەمال کۆچەر: دوای لێدوانەکەی ترەمپ دەرفەتێکی باش لەبەردەم سوودانییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران

شەیری بکە لە:
جەمال کۆچەر: دوای لێدوانەکەی ترەمپ دەرفەتێکی باش لەبەردەم سوودانییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران

جەمال کۆچەر، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکیسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، دوای لێدوانەکەی ترەمپ لەبارەی مالیکی، ئێستا دەرفەتێکی باش لەبەردەم کاندیدبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی هەیە بۆ  پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

وێنە گەورەکە: هێشتا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق یەکلایی نەبووەتەوە، پۆستی سەرۆکوەزیرانیشی هاتە سەر ئەویش دوای لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ ئەو پۆستە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی؛ ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر نووری مالیکی هەڵبژێردرێتەوە ئەوا واشنتن بەردەوام نابێت لە هاوکارییەکانی بۆ عێراق.

لێدوانی فەرمی: جەمال کۆچەر، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر فراکیسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە ئاڤای گووت، وەکو یەکگرتووی ئیسلامی کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هەیە و نایکشێنینەوە. زۆر گرنگ بوو پۆستی سەرۆککۆمار لە هەرێمی کوردستانەوە یەکلا بکرابووایەوە، دواتر لە بەغدا شەڕی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی کورد بکرابووایە.

-لە ماوەی نزیکەی ساڵ و نیوێک لایەنە سیاسییە کوردییەکان نەیانتوانی بێت لە هەرێمی کوردستان کابینەی نوێ پێکبهێنن و لەسەر دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکبکەون، ئەستەمە لە سێ ڕۆژی داهاتوو لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار ڕێکبکەون.

 - لەبارەی لێدوانەکەی دۆناڵد ترامپ پەیوەست بە کاندیدبوونی نووری مالیکی، جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤای گووت، چوارچێوەی هەماهەنگی لەنێوان دوو بژاردەدایە: یان ئەوەتا ژیرانە مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکەی ترامپ دەکات و کاندیدی خۆیان دەگۆڕن، بۆ ئەمەش چاوەڕوان دەکرێت بیرکردنەوەیەکی ژیر لەناو چواروچێوەی هەماهەنگی لێکدانەوە بۆ لێکەوتەکانی ئەم بڕیارە بکەن و بڕیاری دروست لەبارەیەوە بدەن، یانیش ئەوەتا بۆچوونی دووەم دەڵێت: نەخێر ئەوە دەستوەردانە لە کاروباری عێراق، بەڵام بەم بڕیارە چوار مەترسیی گەورە لەسەر عێراق دروست دەبێت، لەوانە:


- لەڕووی ئابوورییەوە، چونکە پارەی یەدەگی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە ئەمریکایە.

-   جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمریکا و نەهێشتنی هاوکارییەکانی بۆ عێراق.

-  تەقینەوەی شەقام، چونکە بەرامبەر فشارە ئابووری و سیاسییەکان بەرگە ناگرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جەمال کۆچەر گووتیشی، دەرفەتێکی باش لەبەردەم محەممەد شیاع سوودانی هەیە بەمەبەستی کاندیدکردنەوەی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، چونکە لەماوەی ڕابردوو ئەزموونێکی باشی نیشان دا لەوەی کە ڕێگەی نەدا شیعەکانی عێراق بچێنە ناو شەڕەکان و سزا بدرێن هاوشێوەی وڵاتانی لوبنان و یەمەن، هاوکات ئەوەی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل گرنگە ئەوەیە، کەسێک هەبێت بتوانێت کۆنتڕۆڵی چەکی گرووپە چکدارەکانی عێراق بکات بەرامبەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ