
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەسەر پێشنیازی پارێزگاری هەولێر، چوارڕیانێک بە ناوی "کەزی" دەکرێت، ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێریش پێشنیازەکەیان پەسەند کرد و هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر دەستنیشانکردنی شوێنەکە دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ڕێککەوتی 28-1-2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتیی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێری کرد.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر، پارێزگاری هەولێر پێشنیازی کرد ناوی یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بکرێت بە "کەزی"، بۆ ئەم مەبەستە شوێنێکی گونجاوی بۆ هەڵبژێرن.
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دووپاتی کردەوە، ئەم ناونانە ڕەهەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆی هەیە و ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ یەکگوتاری نێو ماڵی کورد.
- دوای تاوتوێکردن، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر بە کۆی دەنگ پێشنیازی پارێزگاری هەولێریان بۆ ناونانی چوارڕیانێکی هەولێر بەناوی کەزی پەسەند کرد و لەمبارەیەوە بڕیار درا، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنەکە دەستنیشان نەکراوە، هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر دەستنیشانکردنی شوێنەکە دەدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
مالیکی لەبارەی کاندیدبوونی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە






